فەرماندەی سوپای پاکستان، ئەمڕۆ سەردانی تاران دەکات


وێستگەنیوز-

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە مارشاڵ عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاکستان، ئەمڕۆ سەردانی تاران دەکات.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە، ئەم سەردانە لە چوارچێوەی بەردەوامیی وتووێژ و ڕاوێژەکان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران ئەنجام دەدرێت. پاکستان لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکادا ڕۆڵی ناوبژیوان دەگێڕێت.

دوێنێ موحسین نەقەوی، وەزیری ناوخۆی پاکستان، بۆ دووەمجار لەم هەفتەیەدا سەردانی تارانی کرد. ئەو لەم سەردانەیدا لەگەڵ ئەسکەندەر مومنی، وەزیری ناوخۆ و هەروەها مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆمار، کۆبووەوە.

باس لەوە کراوە کە نەقەوی لەم دیدارەدا پەیامی بەرپرسانی پاکستانی سەبارەت بە گرنگیی بەردەوامبوونی وتووێژەکان بە بەرپرسانی ئێران گەیاندووە.


AM:10:13:21/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت