ئێران وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مریكا تاووتوێ ده‌كات و پێشبینی قۆناغێكی نوێی جه‌نگ ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئێران رایگه‌یاند كه له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی نێوه‌ندگیری به سه‌ركردایه‌تی پاكستان، تاووتوێی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نوێی ئه‌مریكا ده‌كات بۆ كۆتاییهێنان به ململانێكان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هاوكات هۆشداری دا له‌وه‌ی واشنتۆن به دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگێكی نوێ و ناچاركردنی ته‌سلیمبوونی تارانه‌وه‌یه.
تاران رایگه‌یاند كه تاووتوێی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی واشنتۆن ده‌كاته‌وه، به‌و پێیه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه پێشوازی له موحسین نه‌قوی وه‌زیری ناوخۆی پاكستان كرد، ئه‌مه‌ش بۆ دووه‌مین جار له ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا.
ئیسماعیل به‌قائی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: "بۆچوونه‌كانی لایه‌نی ئه‌مریكیمان پێگه‌یشتووه و له ئێستادا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ین".
وتیشی: "ئاماده‌بوونی وه‌زیری ناوخۆی پاكستان بۆ ئاسانكارییه بۆ ئاڵوگۆڕی په‌یام له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا".
له‌و كاته‌وه‌ی ئاگربه‌ست له 8ی نیسانه‌وه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، پاكستان سه‌رپه‌رشتی هه‌وڵه‌كان ده‌كات و له په‌یوه‌ندیدایه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك،. به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌كانی واشنتۆن و تاران به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به پرسی ئه‌تۆمی هێشتا دوورن له یه‌كتره‌وه.
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران كه له وتووێژه‌كانی مانگی نیسانی رابردوو له ئیسلام ئاباد له‌گه‌ڵ واشنتۆن، سه‌ركردایه‌تی شاندی وڵاته‌كه‌ی كردبوو، هۆشداریی دا كه واشنتۆن خۆی ئاماده ده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگ.
قالیباف له په‌یامێكی ده‌نگیدا كه میدیا ناوخۆییه‌كان په‌خشیان كردووه، وتی: "كرده‌وه‌كانی دوژمن به ئاشكرا و به شاراوه‌یی، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه سه‌ره‌ڕای فشاره ئابووری و سیاسییه‌كان، ده‌ستبه‌رداری ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی خۆی نه‌بووه و به دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگێكی نوێوه‌یه".
وتیشی: "چاودێری وردی دۆخی ئه‌مریكا ئه‌و ئه‌گه‌ره به‌هێزتر ده‌كات كه ئه‌وان هێشتا هیوایان به ته‌سلیمبوونی نه‌ته‌وه‌ی ئێران هه‌یه"، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه تاران "وه‌ڵامێكی به‌هێز" ئاماده ده‌كات بۆ هه‌ر هێرشێك كه له‌وانه‌یه بكرێته‌سه‌ری.
لای خۆیه‌وه ئیسرائیل ئاماده‌یی خۆی بۆ جه‌نگ دووپاتكرده‌وه. ئیال زامیر، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی یه‌كه سه‌ربازییه‌كان، رایگه‌یاند كه "له‌م ساته‌دا سوپای ئیسرائیل له به‌رزترین حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدایه و خۆی بۆ هه‌ر پێشهاتێك ئاماده‌كردووه".
PM:11:42:20/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت