لەهێرشێکدا بۆ سەر ناوەندێکی ئیسلامی لە ئەمریکا 5 کەس کوژران
وێستگەنیوز-
بەیانی ئەمڕۆ لە شاری
سان دیێگۆی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، دوو گەنج هێرشیان کردە سەر ناوەندێکی
ئیسلامی و 3 کەسیان کوشت، دواتر هێرشبەرەکانیش کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بەیانی رۆژی دووشەممە، 19ی ئایار تەقە لە ناوەندی ئیسلامی سان دیێگۆ کە گەورەترین مزگەوتی ناوچەکەیە کراوە. کاتێک
هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنەکە، تەرمی سێ کەسیان لەبەردەم باڵەخانەی مزگەوتەکەدا
دۆزییەوە کە بە فیشەک کوژرابوون.
دوای ماوەیەکی کەم، پۆلیس
تەرمی هەردوو گومانلێکراوەکەی دۆزییەوە کە تەمەنیان 17 و 18 ساڵ بوو، لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا
کە چەند کۆڵانێک دوور لە مزگەوتەکە بە دەستی خۆیان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنابوو.
هێرشبەرەکان پێش ئەوەی خۆیان بکوژن، تەقەیان لە باخەوانێکیش کردبوو بەڵام رزگاری
ببوو.
سکۆت واڵ، بەڕێوەبەری
پۆلیسی سان دیێگۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەکێک لە کوژراوەکان پاسەوانێکی
ناوەندەکە بووە و رۆڵێکی "قارەمانانە"ی گێڕاوە لە رێگریکردن لەوەی هێرشەکە
قوربانی زیاتری لێ بکەوێتەوە. ئەو پاسەوانە باوکی هەشت منداڵ بووە و بە گوتەی پۆلیس
بێگومان ژیانی چەندین کەسی دیکەی رزگار کردووە.
PM:12:03:19/05/2026
ئهم بابهته 384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت