وەزارەتی دەرەوەی ئێران مەرجەکانی تاران بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ رادەگەیەنیت
وێستگەنیوز-
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت کە تاران لە
وەڵامی پێشنیارەکانی ئەم دواییانەیدا بۆ ئەمریکا بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان
هەردوو وڵات، چەندین پێشنیاری کردوە داناوە کە دوا وەڵامی ئێران دەبێت.
کازم غەریبئابادی
کە ڕۆژی سێشەممە 19ی ئایار بۆ پێشکەشکردنی
ڕاپۆرتێک لەسەر ڕەوتی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشینگتن لە کۆمیسیۆنی ئاسایشی
نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان ئامادە ببوو، مەرجەکانی ئێرانی بەم شێوەیە ڕاگەیاند:
- داوای مافی پیتاندنی یۆرانیۆم
- کۆتاییهێنان بە جەنگ لە سەرجەم بەرەکاندا لەوانەش لوبنان
- کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە دەوروبەری ئێران
- لابردنی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا
- ئازادکردنی دارایی و سەرمایەکانی ئێران
- دابینکردنی قەرەبووی ئەو زیانانەی لە جەنگەکەدا بەرکەوتوون
لەلایەن ئەمریکاوە
- کۆتاییهێنان بە سەرجەم سزا یەکلایەنەکان و بڕیارنامەکانی
ئەنجومەنی ئاسایش
دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، پێشتر پێشنیارەکانی ئێرانی
بە «پڕوپووچ» ناوبردوو، و رۆژی ١٨ی ئایار هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر لە ماوەی دوو
سێ ڕۆژی داهاتوودا ڕێککەوتنێک نەیەتە ئاراوە، جارێکی تر هێرشی سەربازی دەکاتەوە سەر
ئێران.
ناوبراو وتی کە لەسەر داوای سەرکردەی سێ وڵاتی عەرەبیی کەنداوی
عەرەبی، هێرشێکی پلانداڕێژراوی بۆ ڕۆژی 19ی
ئایار دواخستووە.
AM:10:11:19/05/2026
ئهم بابهته 800
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت