ترەمپ: کەسی دووەمی داعشمان لەسەر ئاستی جیهان لەناو برد
وێستگەنیوز-
سەرۆکی ویلایەتە
یەکگرتووەکان، کوشتنی ئەبو بیلال مینۆکی لە نێجیریا رادەگەیەنێت و وەک دووەم کەسی داعش لەسەر ئاستی جیهان ناوی
لێدەبات.
دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکی
ترووس سۆشیالدا دەڵێت، "ئەمشەو، بە فەرمانی من، هێزە ئازاکانی ئەمریکا و هێزە
چەکدارەکانی نێجیریا ئەرکێکی زۆر ئاڵۆز و بە وردی پلان بۆ داڕێژراویان بە بێ کەموکوڕی
جێبەجێ کرد بۆ لەناوبردنی چالاکترین تیرۆریستی جیهان لە گۆڕەپانی جەنگدا".
لەپۆستەکەدا هاتووە،
"ئەبو بیلال ئەلمینۆکی، کەسی دووەمی داعش لەسەر ئاستی جیهان، پێی وابوو دەتوانێت
لە ئەفریقا خۆی حەشار بدات، بەڵام نەیدەزانی کە ئێمە سەرچاوەمان هەبووە و بەردەوام
ئاگاداری کارەکانی بووین. ئەو چیتر ناتوانێت گەلی ئەفریقا بتۆقێنێت، یان هاوکار بێت
لە داڕشتنی پلان بۆ بەئامانجگرتنی ئەمریکییەکان. بە لەناوبردنی ئەو، ئۆپەراسیۆنە جیهانییەکانی
داعش بە شێوەیەکی بەرچاو لاواز دەبن. سوپاسی حکومەتی نێجیریا دەکەم بۆ هاوبەشییان
لەم ئۆپەراسیۆنەدا".
AM:08:48:16/05/2026
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت