عه‌راقچی: ئێران له جه‌نگه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوو و ئیراده‌ی خۆی سه‌پاند
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 15ی ئایاری 2026، عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه وڵاتانی گرووپی "برێكس"، ئێستا به جۆرێكی جیاواز سه‌یری وڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی جه‌نگه‌كه‌ی به " شكستی ده‌ستدرێژیی ئه‌مریكا" بۆ سه‌ر ئێران، وه‌سفكرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه وڵاته‌كه‌ی له جه‌نگی ئه‌م دواییه‌دا، به سه‌ركه‌وتوویی هاتووه‌ته ده‌ره‌وه.
عه‌راقچی له لێدوانێكدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران وتی: "ئه‌مڕۆ هه‌موو ده‌وڵه‌تان، دانی پێدا ده‌نێن ئێران، سه‌ركه‌وتووی جه‌نگه‌كه بووه، ئیراده‌ی خۆی سه‌پاندووه و توانیویه‌تی ئامانجه‌كانی دوژمنان پووچه‌ڵ بكاته‌وه".
هۆشیاریشی دا له‌وه‌ی: "ئێران خۆی وه‌ك هێزێك و ئه‌كته‌رێكی هه‌رێمی سه‌لماندووه كه توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین هێزه‌كانی هه‌یه".
عه‌راقچی ده‌ڵێت: "وڵاتانی دیكه پێیانوایه داهاتووی ناوچه‌كه، پێویستی به تێڕوانینێكی نوێ هه‌یه و ده‌بێت ئه‌و راستییانه‌ی له‌به‌رچاو بگرن كه له ئه‌م جه‌نگه‌ی دواییدا هاتوونه‌ته ئاراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "ئه‌م جه‌نگه خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو له ناوچه‌كه‌دا و پێگه‌ی ئێرانی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز كرده‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌كرد كه "ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئێران پێگه‌ی خۆی بسه‌لمێنێت و ڕۆڵی هه‌رێمیی خۆی زیاتر له هه‌ر كاتێكی دیكه ده‌ربخات".
راشیگه‌یاند كه: "هه‌ندێك وڵات، له‌وانه‌ش ئیمارات، له كاتی جه‌نگه‌كه‌دا، له پاڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و قه‌واره‌ی ئیسرائیل‌دا وه‌ستان و زانیاری و به‌ڵگه‌ی به‌رده‌ست هه‌یه ئه‌مه ده‌سه‌لمێنن".
PM:01:17:15/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت