وەزارەتی بەرگریی تورکیا: مافی خۆمانە وەڵامی هەر هێرشێک بدەینەوە
وێستگەنیوز-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایدەگەیەنێت، مافی خۆیانە وەڵامی هەر هێرشێک بدەنەوە، ئاماژە بەوەشدەکات، ئەو مووشەکە بالیستییەی لەلایەن ئێرانەوە ئاڕاستەی تورکیا کرابوو پووچەڵکرابووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئاداری 2026، زەکی ئاکتورک، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "تورکیا مافی خۆیەتی وەڵامی هەر کردەیەکی دوژمنکارانە بداتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەو مووشەکە بالیستییەی دوێنێ کە لە ئێرانەوە هەڵدرابوو، لەلایەن هێزەکانی بەرگری ئاسمانی و مووشەکیی ناتۆوە لە دەریای ناوەڕاست تێکشکێندراوە و هیچ زیانێکی نەبووە".
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا وتی، "تورکیا هەموو توانایەکی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی هاوڵاتییان و ئاسمانیی وڵاتەکەی".
لەبارەی هەڵوێستی تورکیا لە جەنگی ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل ئاکتورک ئاماژەی بەوەدا، "تورکیا داوا دەکات دەستبەجێ کۆتایی بەو پێکدادانانە بهێنرێت، هەروەها بە ئامانجگرتنی وڵاتانی سێیەم لەلایەن ئێرانەوە زیاتر بووە".
وتیشی، "وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە دروستبوونی شەپۆلێکی کۆچی بەکۆمەڵ دەکەن لە ئێرانەوە بەرەو تورکیا، دڵنیایی دەدەین هیچ جووڵەیەکی نائاسایی لە سنوورەکان نییە و رێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتەبەر".
PM:02:23:05/03/2026
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت