ئیتلاعاتی ئێران: تاقمه جوداخوازه چه‌كداره‌كان به‌نیاز بوون دزه بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران رایگه‌یاند كه تاقمه جوداخوازه چه‌كداره‌كان به‌نیاز بوون دزه بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی، ده‌شڵێت: "چاودێری جموجۆڵه‌كانی سه‌ر سنوور ده‌كه‌ین و پیلانه‌كان پوچه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه میدیاكانی ئێران له زاری وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئه‌و وڵاته‌وه بڵاویانكرده‌وه كه:
*تاقمه جوداخوازه چه‌كداره‌كان به‌نیاز بوون دزه بكه‌نه سه‌ر سنووره‌كانی رۆژئاوای وڵات بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی.
*له ئۆپه‌راسیۆنێكی پێشوه‌خته‌ی نێوان وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و سوپای پاسداران، به‌شێكی زۆر له شوێن و توانای ئه‌و چه‌كدارانه له‌ناوبران و زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وت.
*چاودێری هه‌موو جموجۆڵه‌كانی سه‌ر سنوور ده‌كه‌ین و پیلانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و به‌كرێگیراوان پووچه‌ڵده‌كه‌ینه‌وه.
AM:10:38:05/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت