وتەبێژی كۆشكی سپی: ترەمپ رەزامەندی لەسەر چەکدارکردنی هیچ گروپێک نەداوە
وێستگەنیوز_
كارۆلین لیڤیت، وتەبێژی كۆشكی سپی دەڵێت: ترەمپ لەگەڵ سەرکردە
کوردەکان قسەی کردووە سەبارەت بە بنکەکەمان لە باکوری عێراق، هەر راپۆرتێک کە
ئاماژە بەوە بکات ترەمپ رەزامەندی لەسەر چەکدارکردنی هەر گروپێک داوە، بە تەواوی
ناڕاستە.
وتەبێژی كۆشكی سپی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: رژێمی
تیرۆریستی لە یاسا دەرچووی ئێران بە تەواوی وردوخاش دەكرێن، سەردەمی (٤٧) ساڵ لە لێبوردەیی
لەگەڵ گەورەترین سەرپەشتیاری تیرۆر لە جیهان کۆتایی هات، سەرکردە تیرۆریستییە بکوژەکانی
ئێران باجی تاوانەکانیان لە دژی ئەمریکا دەدەن و بە خوێنیش باجەكەی دەكەن.
راشیگەیاند: ئەمریکا توانای زۆر زیاتری هەیە نەک تەنها بۆ
ئەوەی بە سەرکەوتوویی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی داستانی جێبەجێ بکات، بەڵکو زۆر لەوە زیاتریش
بڕوات، ئێمە کۆگای چەکمان هەیە لەهەندێك شوێن کە زۆر کەس لە سەرانسەری جیهان
نازانن.
PM:10:54:04/03/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت