وەزیری جەنگی ئەمریکا: وڵاتەکەمان لە شەڕی دژی ئێران سەردەکەوێت


ویستگەنیوز_

وەزیری جەنگی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداو وتی، کە وڵاتەکەمان لە شەڕی دژی ئێراندا سەردەکەوێت و ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانیش بە مێژوویی و نایاب وەسف دەکرێت.

پیت هێگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا، لە نوێترین کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پێشهاتەکانی جەنگ، بە راشکاوی ئاشکرای کرد کە ئەمریکا لە ئێران دەیباتەوە و سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت.

وەزیرەکەی پێنتاگۆن ئاماژەی بەوە کرد کە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەی لە ناوخۆی ئێراندا ئەنجامیان داون، نایاب و مێژوویین.

لە درێژەی قسەکانیدا، هێگسێس جەختی لەوە کردەوە کە ئەو ئەنجامانەی تا ئێستا بەدەستیان هێناون، نەک تەنیا مێژوویین، بەڵکو دەبنە هۆی لەناوبردن و تێکشکاندنی یەکجاریی نەیارەکانیان لە ناوخۆی ئێران.


PM:04:29:04/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو