دۆناڵد ترەمپ: بە توندی وەڵامی هێرشەکەی ئێران بۆسەر باڵوێزخانەکەمان لە ریاز دەدەینەوە


وێستگەنیوز_


لە نوێترین پەیامیدا سەرۆکی ئەمریکا راگەیاند، بەمنزیکانە وەلامی توندمان بۆ هێرشەکی باڵیۆزخانەکامان لە ریاز و کوژرانی سەربازانی وڵاتەکەمان دەبێت.

وتیشی، پێم وانییە ناردنی هێزی پیادە و وشکانی بۆ ناو خاکی ئێران کارێکی پێویست بێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، درەنگانێکی ئەمشەو، وەزارەتی بەرگری سعودییە رایگەیاند، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ریاز بە دوو درۆن کراوەتە ئامانج.

لەگەڵ
ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆیەکاندا دیارە ئاگرێکی زۆر کەوتۆتەوەو گەورەیە، بەڵام وەزارەتی بەرگری سعودییە دەڵێت، بەهۆی هێرشەکەوە، تەنها ئاگرێکی بچوک کەوتۆتەوە و زیانێکی کەمی ماددی هەبووە.


AM:08:07:03/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو