ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی له‌گه‌ڵ سوپای ئیسرائیل به‌شداری شه‌ڕی غه‌ززه‌یان كردووه ئاشكرا بوو
وێستگه‌نیوز –
سوپای ئیسرائیل بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژوویدا، كۆمه‌ڵێك دۆكیمێنتی فه‌رمی ده‌خاته‌ڕوو، تێیدا ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئاشكرا كردووه كه هه‌ڵگری دوو ره‌گه‌زنامه‌ن و سه‌ر به ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی و عه‌ره‌بی و ئیسلامین.
ئەم ئاشکراکردنە، لە وەڵامی ئه‌و داواكارییه‌دا هات كه رێكخراوی قازانج نه‌ویستی ئیسرائیلی "هاتله‌خا" سه‌باره‌ت به ئازادی زانیارییه‌كان، له مانگی ئازاری ساڵی رابردوو، پێشكه‌شی كردبوو.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی "یۆرۆ نیوز" كه له سه‌رچاوه ئیسرائیلییه‌كانه‌وه وه‌ریگرتووه، دۆكێمێنته‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن سوپای ئیسرائیل، نزیكه‌ی 50 هه‌زار و 632 سه‌ربازی هه‌یه كه له پاڵ ره‌گه‌زنامه‌ی ئیسرائیل، هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌یه‌كی دیكه‌ی بیانین. له‌وانه 4 هه‌زار و 440 سه‌رباز هه‌ڵگری دوو ڕه‌گه‌زنامه‌ی بیانین و 162 سه‌ربازی دیكه، هه‌ڵگری سێ ره‌گه‌زنامه‌ی بیانین.
12 هه‌زار هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكین
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به پله‌ی یه‌كه‌م دێت و 12 هه‌زار و 135 سه‌ربازی ئیسرائیلی، هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكین. دوای ئه‌و فه‌ره‌نسا دێت به 6 هه‌زار و 100 سه‌رباز، پاشان روسیا دێت به 5 هه‌زار سه‌رباز.
سه‌رباری ئه‌وانه، لیسته‌كه ئه‌م ره‌گه‌زنامانه‌ی دیكه‌شی تێدایه: ئه‌ڵمانیا، ئۆكرانیا، به‌ریتانیا، رۆمانیا، پۆڵه‌نده، كه‌نه‌دا، ئه‌مریكای لاتین و چه‌ندین وڵاتانی دیكه.
وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان
سه‌باره‌ت به وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان، دۆكیمێنته‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه ژماره‌كه به رێژه‌یه‌كی كه‌مه. له‌وانه ته‌نها 112 سه‌رباز هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی توركین، 14 سه‌رباز هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی یه‌مه‌نین، 8 سه‌رباز لانی كه‌م هه‌ڵگری دوو ره‌گه‌زنامه‌ن كه په‌یوه‌ستن به وڵاتی یه‌مه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها 15 سه‌رباز هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی تونسین، 7سه‌رباز هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی جۆراوجۆرن، 4 سه‌رباز هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی لوبنانین، 3 سه‌رباز هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سورین و یه‌ك سه‌رباز هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی جه‌زائیرییه.
چوارچێوه مێژووییه‌كه‌ی كۆچكردن
هۆكاری ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازه ئیسرائیلییه‌كان، هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عه‌ره‌بی یان ئیسلامین، بۆ كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری مێژوویی و ئاینی و سیاسی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بۆ نمونه له توركیا، جووه‌كان ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حوكمی عوسمانی‌دا ژیاون و له بواره‌كانی بازرگانی و كارگێڕیدا رۆڵیان هه‌بووه. دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له ساڵی 1948، نزیكه‌ی 40% جووه توركه‌كان، كۆچیان كرد بۆ ده‌وڵه‌ته عبرییه‌كه.
له یه‌مه‌ن، پێش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، جووكانی یه‌مه‌ن كۆچیان كردووه بۆ سه‌ر خاكی فه‌له‌ستین. به‌ڵام لووتكه‌ی شه‌پۆلی ئه‌م كۆچكردنه، له نێوان ساڵانی 1949 و 1951 بوو. له‌وێ كۆچبه‌ران له گه‌ڕه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیان نیشته‌جێ بوون و پارێزگاریان له شێوه ژیانی خۆیان و جێبه‌جێكردنی سروته ئاینییه‌كانی خۆیان كردووه.
له تونس، دوای سه‌ربه‌خۆبوونی له ساڵی 1956، ژماره‌یه‌كی زۆر له جووه‌كانی ئه‌و وڵاته، به‌هۆی بارودۆخی سه‌ختی ئابوری و تێكچوونی په‌یوه‌ندی جووه‌كان له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی موسڵمانه‌كان، دوای نسكۆی فه‌له‌ستین، كۆچیان كرد بۆ ئیسرائیل و ئه‌م كۆچكردنه دوای شكستی حوزه‌یران یان شه‌ڕی شه‌ش ڕۆژه‌ی ساڵی 1967، هه‌ر به‌رده‌وام بوو.
له جه‌زائیر، دوای سه‌ربه‌خۆیی جه‌زائیر، جووه‌کان، بەرەو فەرەنسا بەڕێکەوتن، بەڵام نزیکەی ٢٦ هەزار جووله‌كه‌ی جەزائیری، زۆرجار بە ئاسانکاری ڕێکخراوەکانی وەک "دەزگای جووه‌كان" ده‌گه‌شتنه ئیسرائیل.
له سوریا، له نێوان ساڵانی 1949 تا سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان، نزیكه‌ی 5 بۆ 10 هه‌زار جووله‌كه‌ی سوری كۆچیان بۆ ئیسرائیل كردووه. دیارترین شه‌پۆلی ئه‌و كۆچكردنه، ئه‌وه‌ی ساڵی 1992 بوو كه تێیدا ئه‌و جووانه‌ی له دیمه‌شق و حه‌له‌ب و قامیشلۆ مابوونه‌وه، كۆچیان كرد و زۆربه‌یان له ئیسرائیل نیشته‌جێ بوون یان له ناوچه‌كانی وه‌ك برۆكلین له ئه‌مریكا نیشته‌جێ بوون.
سوپای له‌حد-ی لوبنانی
له لوبنان، زۆرینه‌ی ئه‌و لوبنانیانه‌ی له ئیسرائیل داده‌نیشن، ئه‌ندامی سوپای باشوری لوبنانن (SLA)، یان ئه‌وه‌ی پێشتر پێیده‌وترا "سوپای له‌حد"، ئه‌مانه میلیشیان و مه‌سیحییه‌كان به‌ڕێوه‌یده‌بن و له باشوری وڵاته‌كه هاوپه‌یمانی ئیسرائیلن و به به‌كرێگیراو وه‌سفده‌كرێن.
دوای كشانه‌وه‌ی ئیسرائیل له باشوری لوبنان، میلیشیاكه له ساڵی 2000 خۆیان و خێزانه‌كانیان، به‌ره‌و ئیسرائیل هه‌ڵهاتن. له‌مڕۆدا ژماره‌یان له نێوان 3 هه‌زار بۆ 3 هه‌زار و 500 كه‌سه و ژماره‌یه‌كی زۆریان بوونه‌ته خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی ئیسرائیل.
PM:03:17:16/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت