خامنه‌یی، تره‌مپ به به‌رپرسیاری قوربانییه‌كانی ئێران ده‌زانێت و به تاوانبار وه‌سفی ده‌كات
وێستگەنیوز-
له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای ئێران، دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به به‌رپرسیاری قوربانی و زیان و شێواندنی ناوبانگی ئێرانییه‌كان ده‌زانێت كه له كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا روویانداوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی كانوونی دووه‌می 2026، خامنه‌یی له وته‌یه‌كیدا ده‌ڵێت، "سه‌رۆكی ئه‌مریكا به تاوانبار ده‌زانین، چونكه ئه‌و هۆكاری ئه‌و زیانه مرۆیی و مادییانه‌یه كه به‌ر وڵاته‌كه‌مان كه‌وتووه".
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له هه‌موو ئه‌و شتانه گرت كه به "تۆمه‌ت و بوختان و چه‌واشه‌كاریی" وه‌سفی كرد و تره‌مپ ئاراسته‌ی گه‌لی ئێرانی كردووه.
هه‌زارانیان كوشتووه
خامنه‌یی پێیوایه، "هاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی دژ به ئێران، جیاواز بوو، چونكه سه‌رۆكی ئه‌مریكا به شه‌خسی ده‌ستی تێداهه‌یه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "تره‌مپ له پشت فیتنه‌ی ئه‌م دواییه‌یه كه له وڵات‌دا روویداوه. ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئیسرائیل و ئه‌مریكاوه هه‌یه، له كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا، هۆكاری ئه‌و زیانه گه‌ورانه‌ن و به هه‌زارانیان كوشتووه".
رابه‌ری باڵای ئێران پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران "وڵات به‌ره‌و جه‌نگ راناكێشن. به‌ڵام رێگه ناده‌ن تاوانباره ناوخۆییه‌كان یان نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له سزا رزگاریان ببێت".
سه‌باره‌ت به دۆخی ئابوری، خامنه‌یی دانی به‌وه‌دانا كه خراپه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد هاوڵاتیان روبه‌رووی سه‌ختی راسته‌قینه بووه‌ته‌نه‌وه.
كه‌وتنی فیرعه‌ون
خامه‌نه‌یی به‌م دواییانه و زیاد له جارێك، ره‌خنه‌ی له تره‌مپ گرتووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پشتگیری له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران كردووه و هانیداون "دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت داگیربكه‌ن".
هه‌روه‌ها تره‌مپی به سته‌مكار وه‌سفی كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌ویش وه‌ك چۆن "فیرعه‌ون كه‌وت"، ئاوا ده‌كه‌وێت.
هه‌موو ئه‌و وتانه‌ی خامنه‌یی، له كاتێكدایه كه ئه‌مریكا له ماوه‌ی رۆژانی رابردوو، هه‌ڕه‌شه‌ی بژارده‌ی سه‌ربازی دژ به ئێران ده‌كرد و به‌شێك له فڕۆكه هه‌ڵگره‌كانی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كرد و كۆشكی سپی روونیكرده‌وه سه‌باره‌ت به ئێران، هه‌مو بژارده‌كان له به‌رده‌می تره‌مپ دا كراوه‌یه.
به‌ڵام لێدوانه توونده‌كانی ئه‌مریكا هێورتر بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ، رۆژی هه‌ینی 16ی كانوونی دووه‌م، سوپاسی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی كرد، به‌وه‌ی بڕیاری جێبه‌جێكردنی له‌سێداره‌دانی خۆپیشانده‌رانیان راگرتووه.
PM:09:03:17/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت