میسر پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی واشنتۆن ده‌كات بۆ پۆلێنكردنی ئیخوان موسلمین وه‌ك "رێكخراوێكی تیرۆریستی"
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 23ی كانوونی دووه‌می 2026، میسر رایگه‌یاند پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌كات، بۆ پۆلێنكردنی رێكخراوی ئیخوان وه‌ك "قه‌واره‌یه‌كی تیرۆریستی".
له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسردا هاتووه: "میسر پێشوازی له راگه‌یاندنی ئه‌مریكا ده‌كات، سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشانكردنی ئیخوان موسلمین له میسر، وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی تیرۆریستی جیهانی، به‌شێوه‌یه‌ك تایبه‌ت".
میسر كه له ساڵی 2013وه، ئیخوان موسلمینی وه‌ك گروپێكی تیرۆریستی پۆلێنكردووه، بڕیایهكهی به "هه‌نگاوێكی سه‌ره‌كی داناوه و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه ده‌رده‌خات كه ئه‌م گروپه و ئایدۆلۆژیا تووندڕهوهكهی دروستیان كردووه و بریتییه له هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆی ئه‌منی بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی".
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، ئه‌مریكا سێ لقی رێكخراوی ئیخوان موسلمینی له هه‌ر یه‌ك له میسر و ئه‌رده‌ن و لوبنان، وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی پۆلێن كرد.
له‌م باره‌یه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ماركۆ رۆبیۆ، له به‌یاننامه‌یه‌دا رایگه‌یاند: "ئه‌م پۆلێنكردنه، ره‌نگدانه‌وه‌ی یه‌كه‌مین رێكاره‌كانه، بۆ ئه‌و توانایانه‌ی به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاره تووندوتیژییه‌كان و ناسه‌قامیگری كه لقه‌كانی ئیخوان له هه‌ر شوێنێكدا بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، گیراوهتهره".
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسردا هاتووه: "هه‌وڵ و تواناكانی ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ به‌رز ده‌نرخێنین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی و به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، هه‌مو ئه‌وه‌ش به ته‌واوه‌تی هاوتایه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی میسر، به‌رامبه‌ر گروپی ئیخوان موسلمینی تیرۆریست، میسر ئه‌م گروپه‌ی وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریست پۆلێنكردووه كه له‌سه‌ر تووندووتیژی و تووندڕه‌وی و هاندان دامه‌زراوه و ئاین بۆ ئامانجی سیاسی ده‌قۆزێته‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "میسر جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌م پۆلێنكردنه‌ی ئه‌مریكا، ره‌نگدانه‌وه‌ی راستی و دروستی هه‌ڵوێستی یه‌كلایكه‌ره‌وه‌ی میسر ده‌رده‌خات، به‌رامبه‌ر به گروپی ئیخوان موسلمینی تیرۆریست كه ده‌وڵه‌ت دوای شۆڕشی 30ی حوزه‌یرانی 2013، په‌یڕه‌وی لێده‌كات".
PM:10:57:13/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت