خامنه‌یی به وێنه‌یه‌ك وه‌ڵامی تره‌مپ ده‌داته‌وه
وێستگه‌نیوز -
له نێوه‌ندی په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا و دوای چه‌ندین جار هۆشداری و هه‌ڕه‌شه‌ی كرده‌وه‌ی سه‌ربازی له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه، عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئێران وه‌ڵامی دایه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه خامنه‌یی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك به زمانی فارسی وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه په‌یكه‌رێكی تره‌مپ وه‌ك فیرعه‌ونێكی "شكاو" نیشان ده‌دات.
"خۆبه‌زلزان و له‌خۆبایی"
خامنەیی به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی بهێنێت، سه‌رۆكی ئه‌مریكای به "ئه‌و كه‌سه خۆبه‌زلزان و له‌خۆباییه وه‌سف كردووه كه له‌وێ داده‌نیشێت و فه‌رمانڕه‌وایی هه‌موو جیهان ده‌كات".
پێشوایه كه پێویسته تره‌مپ "هه‌روه‌ها بزانێت كه سته‌مكاران و زاڵمان به درێژایی مێژوو، وه‌ك فیرعه‌ون و نه‌مرود و هاوشێوه‌كانیان، كاتێك گه‌یشتوونه‌ته لوتكه‌ی خۆبه‌زلزانینیان، ڕووخێنراون". له كۆتاییدا ده‌ڵێت: "ئه‌م كه‌سه‌ش، ده‌ڕووخێنرێت"، به ئاماژه‌دان به سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بیر له ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی سه‌ربازی له دژی ئێران ده‌كاته‌وه، له كاتێكدا كه راپۆرته‌كان سه‌باره‌ت به سه‌ركوتكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژ به حكومه‌ت په‌ره‌یان سه‌ندووه.
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له سه‌ر فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا تاران ئه‌و هێڵه سووره‌ی به‌زاندووه كه پێشتر ڕایگه‌یاندبوو- واته كوشتنی خۆپیشانده‌ران- به رۆژنامه‌نووسانی وت كه "پێده‌چێت ده‌ستیان به‌و كاره كردبێت".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی "زۆر به جددی به‌دواداچوون بۆ ئه‌م كاره ده‌كات" و "هه‌ندێك بژارده‌ی زۆر به‌هێز" له‌به‌رچاو ده‌گرێت"، راشیگه‌یاند كه "بڕیار ده‌ده‌ین".
PM:06:38:12/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 1760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت