ره‌زا په‌هله‌وی كوڕه‌كه‌ی دوایین شای ئێران كێیه؟
وێستگه‌نیوز -
ره‌زا په‌هله‌وی كوڕه گه‌وره‌كه‌ی شای ئێران كه ئێستا له تاراوگه ده‌ژی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ده‌ڵێت به‌شداریكردن له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران "بێ وێنه‌یه".
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كۆمه‌ڵێك راپۆرتی پێگه‌یشتووه، باس له‌وه ده‌كه‌ن "رژێم هه‌ست به ترسێكی زۆر ده‌كات و هه‌وڵده‌دات دیسانه‌وه هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت بچڕێنێت".
ئاخۆ ئه‌م كوڕه‌ی شا كێیه كه ده‌یه‌وێت رۆڵی له نه‌خشه‌ی ئایندهی وڵاته‌كه‌یدا هه‌بێت؟
ره‌زا په‌هله‌وی هه‌ر له ساتی له‌دایكبوونییه‌وه، به جۆرێك په‌روه‌رده كرا وه‌ك ئه‌وه‌ی جێگره‌وه‌ی شانشینی ئێران بێت. سه‌روه‌ختێك له ساڵی 1979 شۆڕشی ئێرانی ده‌ستیپێكرد و رژێمی پاشایه‌تی باوكی رووخا، ئه‌و له ئه‌مریكا، مه‌شقی له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر ده‌كرد.
ئه‌م كوڕه له دووره‌وه، چاودێری باوكی محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وی ده‌كرد كه شای ئێران بوو، باوكی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانی خۆرئاواوه پشتگیری لێده‌كرا. كه‌چی دواجار هه‌مو هه‌وڵ و تێكۆشانی ئه‌وه بوو له وڵاتێكی دیكه په‌ناگایه‌ك بدۆزێته‌وه و تێیدا داڵده‌بدرێت. پاشان له وڵاتی میسر گیرسایه‌وه و هه‌ر له‌وێش به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی ده‌كات.
له ساڵانی رابردوو، ئه‌م خێزانه شاهانه‌یه، زیاد له جارێك كاره‌ساتی گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا هاتووه، له‌وانه خوشكه گه‌وره‌كه‌ی و برا بچوكه‌كه‌ی كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێنا. به‌م شێوه‌یه ئه‌و بوو به سیمبولی خێزانه‌كه‌ی كه زۆرێك پێیانوابوو، ئه‌م خێزانه چیتر رۆڵیان نه‌ماوه و له پێچاوپێچه تاریكه‌كانی مێژوودا له‌بیركراون.
هه‌نووكه ئه‌م كوڕه ته‌مه‌نی شه‌ست و پێنج ساڵه، هه‌وڵده‌دا دیسانه‌وه له نه‌خشه‌ی ئایندهی وڵاته‌كه‌یدا رۆڵی هه‌بێت. ئه‌و ئێستا له گه‌ڕه‌كێكی هێمن و ئارامی نزیك واشنتۆنی پایته‌خت نیشته‌جێیه. لایه‌نگرانی به كه‌سێكی رووخۆش و خاكی وه‌سفی ده‌كه‌ن. به‌رده‌وام سه‌ردانی قاوه‌خانه‌كانی ئه‌و ده‌وروبه‌ره ده‌كات، زۆرجار یاسه‌مین-ی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵدایه، بێ ئه‌وه‌ی به ئاشكرا دیاربێت ئاخۆ پاسه‌وانی هه‌یه یان نا.
كاتێك ساڵی 2022 یه‌كێك له رێبواره‌كان لێی ده‌پرسێت ئایا خۆی وه‌ك رابه‌رێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران ده‌بینێت؟ خۆی و یاسه‌مینی هاوسه‌ری به یه‌ك ده‌نگ وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه و ده‌ڵێن: "گۆڕانكاری پێویسته له ناوه‌وه سه‌رچاوه بگرێت".
خاڵی وه‌رچه‌رخان
له‌م ساڵانه‌ی دوایدا، تۆنی قسه‌كردنی زیاتر تووند و یهكلایكهرهوه بوو، دوای هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، كه بووه هۆی كوشتی ژماره‌یه‌ك جه‌نه‌ڕاڵی گه‌وره‌ی ئێرانی، په‌هله‌وی له پاریس و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند له حاڵه‌تی رووخانی كۆماری ئیسلامی، ئاماده‌یه سه‌ركردایه‌تی حكومه‌تێكی ئینتیقالی بكات.
دروست له‌و رۆژه‌وه، پلانێكی 100 رۆژه‌ی بۆ پێكهێنانی ئیداره‌یه‌كی كاتی دانا. به‌هله‌وی له‌م باره‌یه‌وه، باس له‌وه ده‌كات ئه‌م متمانه تازه‌یه‌ی له‌و وانانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه له تاراوگه فێریان بووه. له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه پێیده‌ڵێت "ئه‌ركێكی ته‌واو نه‌كراو"، واته ته‌واوكردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی باوكی به‌جێیهێشتبوو و به رۆژنامه‌نووسان ده‌ڵێت: "مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به گه‌ڕانه‌وه‌ی رابردوو نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به به‌دیهێنانی ئاینده‌یه‌كی دیموكراسییه‌وه هه‌یه بۆ سه‌رجه‌م ئێرانییه‌كان".
ژیانێكی شاهانه
ره‌زا په‌هله‌وی له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1960 له تاران هاتووه‌ته دنیاوه. ئه‌و تاقه كوڕی شا بوو، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كانی پێشووی شا، نه‌یانتوانی جێنشینێكی بۆ بخه‌نه‌وه. هه‌ر بۆیه ره‌زا له نێو ناز و نیعمه‌تێكی گه‌وره‌دا ده‌ژیا. له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستایانی پسپۆڕ وانه‌كانی ده‌خوێند. هه‌ر له منداڵییه‌وه، راهێنانی له‌سه‌ر به‌رگریكردن له رژێمی پاشایه‌تی ده‌كرد.
له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا، ره‌وانه‌ی ته‌كساس كرا، تاكو وه‌ك فڕۆكه‌وانێكی شه‌ڕكه‌ر، مه‌شق بكات، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه و ده‌ست به خزمه‌تكردن بكات، شۆڕش ده‌سه‌ڵاتی باوكی روخاند.
ئیدی له‌و كاته‌وه، په‌هله‌وی له ئه‌مریكا ده‌ژی، زانسته سیاسییه‌كانی خوێندووه، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یاسه‌مین ئه‌نجامدا كه پارێزه‌رێكی ئه‌مریكی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانییه، سێ كچیان به ناوه‌كانی نور، ئیمان، فه‌ره‌ح هه‌یه.
میراتگرێكی مشتومڕاوی
به‌هله‌وی له تاراوگه، وه‌ك سیمبولێكی به‌هێزی پاشایه‌تی ماوه‌ته‌وه. زۆرێك سه‌رده‌می پاشایه‌تی، وه‌ك سه‌رده‌می پێشكه‌وتنی خێرا و په‌یوه‌ندی متمانه‌پێكراو له‌گه‌ڵ خۆرائاوا ده‌بینن. كه‌چی زۆرێكی دی به سه‌رده‌می پڕ له سانسۆر و چاودێری و ده‌زگای ترسناكی ساواك ده‌یبینن كه بۆ سه‌ركوتكردنی ئۆپۆزسیۆن به‌كارده‌هێنرا و به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ ناسرابوو.
به درێژایی تێپه‌ڕبوونی ساڵه‌كان، جه‌ماوه‌ربوونی په‌هله‌وی له ناوخۆی ئێران، له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زدا بووه. ساڵی 1980، له قاهیره و له رێوڕه‌سمێكی سیمبولیدا، خۆی وه‌ك پاشا راگه‌یاند. هه‌رچه‌نده ئه‌م رێوڕه‌سمه هیچ كاریگه‌رییه‌كی كرده‌یی وای نه‌بوو شایه‌نی باسكردن بێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌ندێك له نه‌یاره‌كانی پێیانوایه، ئه‌و رێوڕه‌سمه‌ی ناكۆكه له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كانی ئێستای كه بانگه‌شه‌ی چاكسازی دیموكراسی ده‌كات.
په‌هله‌وی چه‌ندین هه‌وڵی بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی هاوپه‌یمانی ئۆپۆزسیۆن، خسته‌گه‌ڕ، له‌وانه پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی ئێران بۆ هه‌ڵبژاردنی ئازاد كه ساڵی 2013 دامه‌زرا، به‌ڵام به‌شی زۆری ئه‌و هاوپهیمانییهتیانه، به‌هۆی ناكۆكییه ناوه‌كییه‌كان و سنورداربوونی په‌یوه‌ندییان به ناوه‌وه‌ی ئێران، رووبه‌ڕووی به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگی قورس بوونه‌وه.
به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك له گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه له تاراوگه كارده‌كه‌ن، په‌هله‌وی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك، تووندوتیژی ره‌تده‌كاته‌وه و خۆی له گروپه چه‌كداره‌كانی وه‌ك رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق به‌دوور ده‌گرێت. له‌م باره‌یه‌وه، چه‌ندینجار بانگه‌شه‌ی كردووه به ئاشتی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات رووبدات و پاشان راپرسییه‌كی نیشتیمانی بكرێت بۆ دیاریكردنی ئایندهی رژێمی سیاسی له ئێران.
ساڵی 2022 كوشتنی كچه كورده‌كه ژیلا ئه‌مینی، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئادابه‌وه ده‌ستگیر كرابوو، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كی گه‌وره و به‌رفراوانی له هه‌مو ئێران‌دا لێكهوتهوه. ئه‌مه وایكرد په‌هله‌وی جارێكی دی بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رده‌م میدیاكان و تیشكی زیاتری بخرێته سه‌ر.
لێره‌وه هه‌وڵه‌كانی بۆ یه‌كخستنی ئۆپۆزسیۆنی په‌رت و بڵاوی ئێران، بایه‌خێكی نێوده‌وڵه‌تی پێدرا. به‌ڵام دواجار شكستیهێنا له‌وه‌ی بتوانێت پارێزگاری له‌و یهكخستنه بكات. ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌ی لێده‌گرن، پێیانوایه دوای به‌سه‌ربردنی نزیكه‌ی چوار ده‌یه له ده‌ره‌وه، هێشتا نه‌یتوانیوه ته‌نانه‌ت رێكخستنێكی پته‌و یان ده‌زگایه‌كی میدیای سه‌ربه‌خۆ دروست بكات.
ساڵی 2023 سه‌ردانه مشتومڕاوییه‌كه‌ی بۆ ئیسرائیل، به بۆنه‌ی یادی هۆلۆكۆست كه تێیدا چاوی كه‌وت به بنیامێن ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ، وایكرد جهمسهرگیرییهكی توندی له‌سه‌ر دروست ببێت. هه‌ندێك له ئێرانییه‌كان پێیانوایه ئه‌و سه‌ردانه‌ی بۆ ئیسرائیل، په‌یوه‌ندییه‌كی ده‌ستپیشخه‌ری پراگماتییانه. له به‌رامبه‌ردا هه‌ندێكی دی پێیانوایه ئه‌وه دوژمنایه‌تییه بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران له عه‌ره‌ب و موسڵمانان.
دوای هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوخۆی ئێران، روبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێ پرسیاری قورس بووه‌وه. له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ لۆرا كوینسبێرگ له ئاژانسی بی بی سی، پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ كرا ئایا پشتگیری له هێرشه‌كانی ئیسرائیل ده‌كات كه ژیانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه؟ په‌هله‌وی له وه‌ڵامدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه هاوڵاتیانی ئێرانی به ئامانج ناگیرێن و وتی: "هه‌ر شتێك رژێم لاواز بكات" خه‌ڵكێكی زۆر له ناوه‌وه‌ی ئێران پێشوازی لێ ده‌كه‌ن. ئه‌و لێدوانانه‌ی مشتومڕێكی تووندی به‌دوای خۆیدا هێنا.
ئاینده‌یه‌ك جارێ نه‌نووسراوه
له‌مڕۆدا، په‌هله‌وی خۆی وه‌ك "شا"یه‌ك ناخاته‌ڕوو، به‌ڵكو خۆی وه‌ك سیمبولێكی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی پێشكه‌ش ده‌كات. له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌و ده‌یه‌وێت یارمه‌تی ئێران بدات به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و سه‌روه‌ری یاسا و یه‌كسانی نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز بڕوات. به‌مه‌ش بڕیاری كۆتایی ده‌رباره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشایه‌تی یان دروستكردنی كۆماری، بۆ راپرسییه‌كی گشتی به‌جێده‌هڵێت.
لایه‌نگرانی وایده‌بینن په‌هله‌وی تاقه كه‌سایه‌تی ئۆپۆزسیۆنه كه ناسراوه و ماوه‌یه‌كی زۆره پابه‌نده به گۆڕانی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه. له به‌رامبه‌ردا نه‌یاره‌كانی ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌گرن، ئه‌و هێشتا به شێوه‌یه‌كی گه‌وره پشت به كۆمه‌كی ده‌ره‌كی ده‌به‌ستێت و پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن ئاخۆ ئێرانییهكانی ناوه‌وه‌ی وڵات كه عه‌یامێكی دوور و درێژه به ده‌ست گرژی و ناكۆكی و په‌شێوی سیاسییه‌وه ده‌ناڵێنن، ئاماده‌ن متمانه به هه‌ر سه‌رۆكێك بكه‌ن كه له تاراوگه‌وه بگه‌ڕێته‌وه؟ ئه‌مه له كاتێكدایه حكومه‌تی ئێرانی وه‌ك هه‌ڕه‌شه سه‌یری په‌هله‌وی ده‌كات.
هه‌مو ئه‌وانه، له كاتێكدایه هێشتا ته‌رمی په‌هله‌وی باوكی، له قاهیره نێژراوه و له‌وێ ماوه‌ته‌وه. لایه‌نگرانی رژێمی پاشایه‌تی چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن، رۆژێك له رۆژان، ته‌رمه‌كه‌ی په‌هله‌وی باوك، وه‌ك سیمبولێك بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران.
ئێستا ئه‌م پرسیاره ده‌كرێت: تۆ بڵێی جێنشینی شا كه هه‌نووكه له تاراوگه ده‌ژی، ئه‌و رۆژه ببینێت یان ئێرانێكی ئازاد ده‌بینێت؟ ئه‌وه یه‌كێكه له‌و پرسیاره زۆرانه‌ی تا ئێستا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه، پرسیارێك ده‌رباره‌ی گه‌لێك تا ئێستاش له‌گه‌ڵ رابردووی خۆیدا ده‌جه‌نگێت.
PM:01:50:10/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 564
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت