یه‌كه‌م كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مریكا كه ژاپۆن تێكیشكاند له ته‌خته دروستكرابوو
وێستگه‌نیوز -
چیرۆكه مێژووییه‌كان
(چیرۆكی سێیه‌م)
له میانه‌ی كۆتا قۆناغه‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، جیهان ئه‌و كه‌شتییه‌ی به‌خۆوه بینی كه له مێژوودا، به یه‌كه‌م كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگر وه‌سفكرا. له مانگی ئه‌یلولی 1918، به‌ریتانییه‌كان ده‌ستیانكرد به ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی فڕینی فڕۆكه‌كان له‌سه‌ر كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری HMS Argus، ئه‌م كه‌شتییه توانای هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ی 15 بۆ 18 فڕۆكه‌ی سووكی هه‌بوو.
له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، چه‌ندین وڵات كه‌وتنه پێشبڕكێی دروستكردنی كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگر. له‌و رۆژگاره‌دا شاره‌زایانی بواری سه‌ربازی، پێیانوابوو بوونی كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگر، پێویسته بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌ریا و زه‌ریاكان و پاڵپشتیكردنی هێزی وشكایی له ناوچه دووره‌كان. لێره‌وه له ماوه‌ی ساڵانی بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، ئه‌مریكا هاتنه ناو پێشبڕكێی دروستكردنی كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگر، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی له دروستكردنی (USS Langley) سه‌ركه‌وتوو بوو.
كه‌شتییه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵوز
رۆژی 18ی تشرینی یه‌كه‌می 1911، سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئه‌مریكا هاوارد تافت (ویلیا‌م ئێچ تافت William H. Taft)، له میانه‌ی ئاماده‌بوون و به‌شداریكردنی له مه‌راسیمێكی فه‌رمیدا، له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، كرێكارانی حه‌وزی (Mare Island Naval Shipyard) بۆ دروستكردنی كه‌شتی، ده‌ستیانكرد به دروستكردنی كه‌شتی گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵوز ی‌و ئێس ئێس جۆپیتێرUSS Jupiter) )، ئه‌م كه‌شتییه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا دروست ده‌كرا و به پێچه‌وانه‌ی كه‌شتییه‌كانی دیكه، كه‌شتی جۆپیتێر یه‌كه‌م كه‌شتی ئه‌مریكی بوو كه تۆربینی كاره‌بایی هه‌بوو.
دوای ته‌واوبوونی دروستكردنه‌كه‌ی، ئه‌م كه‌شتییه له مانگی نیسانی 1913، خرایه بواری ئیشكرنه‌وه، به‌م شێوه‌یه هاوشانی كه‌شتیگه‌لی زه‌ریای هێمن و كه‌شتیگه‌لی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی، ئه‌ركی چاودێریكردنی كه‌ناراوه‌كانی مه‌كسیكی پێ‌سپێردرا، له‌و كاته‌دا مه‌كسیك به ده‌ست شه‌ڕی ناوخۆوه ده‌یناڵاند. دواتر كاتێك ئه‌مریكا چووه پاڵ فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و به‌شداری جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی كرد، كه‌شتی جۆپیتێر چه‌ندین جار باری خه‌ڵوزی بۆ فه‌ره‌نسا گواسته‌وه.
له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانان، كه‌شتی جۆپیتێر گه‌ڕایه‌وه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. رۆژی 11ی ته‌موزی 1919، ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌شتی جۆپیتێر، بكرێت به كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگر. به‌م شێوه‌یه كه‌شتییه‌كه به‌ره‌و ویلایه‌تی فێرجینیا كه‌وته‌ڕێ، له‌وێ هه‌ندێك پارچه‌ی لێكرایه‌وه، تاكو ئاماده‌بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به یه‌كه‌م كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگر له مێژووی ئه‌مریكا.
سه‌كۆی دارین/ دكه خشبیه
له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا و له حه‌وزی دروستكردنی كه‌شتی نۆرفاڵك ((Norfolk Naval Shipyard، ئه‌ندازیاره‌كان سه‌كۆیه‌كی گه‌وره‌ی دارینیان بۆ زیاد كرد، ئه‌م سه‌كۆ دارینییه له‌سه‌ر چه‌ند ستونێكی له پۆڵا دروستكراو دانرا، به‌مه‌ش ناوی كه‌شتی جۆپیتێر گۆڕا بۆ ی‌و ئێس ئێس لانگلی. پاشان رۆژی 20ی ئازاری 1922، یه‌كه‌م كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری ئه‌مریكا ی‌و ئێس ئێس لانگلی، خرایه بواری ئیشكردنه‌وه.
له‌و كاته‌دا، به گوێره‌ی دیزاینه‌كه‌ی، درێژی سه‌كۆ دارینییه‌كه نزیكه‌ی 165 مه‌تر و پانییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 19 مه‌تر بوو، هه‌ر بۆیه توانای هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ی 34 فڕۆكه‌ی هه‌بوو. لانگلی ئه‌سانسۆرێكی بۆ به‌رزكردنه‌وه و گواستنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان هه‌بوو، هه‌روه‌ها مه‌نجه‌نیقێك و 4 تۆپهاوێژی عه‌یار 127 میلیمه‌تری له‌سه‌ر بوو، جگه له‌وه بزوێنه‌ره‌كانی به جۆرێك بوون، رێگه‌یده‌دا كه‌شتییه‌كه به خێرایی 15.5 گرێ/ عقده بڕوات. ئه‌ڵبه‌ته گرێ یه‌كه‌ی پێوانه‌ی خێراییه له ده‌ریادا.
به‌م شێوه‌یه، له ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 1922، لانگلی یه‌كه‌م پرۆسه‌ی فڕینی ئه‌و فڕۆكانه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدا كه هه‌ڵیگرتبوون. ساڵی 1937، لانگلی كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری دیكه‌ی تێداكرا. به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی ساڵه‌كان، لانگلی دره‌وشانه‌وه و بایه‌خی خۆی له‌ده‌ستدا، چونكه كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری پێشكه‌وتووتر هاتنه‌ئاراوه.
به ئامانجگرتنی له‌لایه‌ن ژاپۆنه‌وه
دوای هێرشی ژاپۆن بۆ سه‌ر دورگه‌ی بێرل هاربه‌ر، لانگلی به‌شێك بوو له‌و كه‌شتیگه‌له‌ی ئه‌مریكا كه له فلیپین گیرسابوونه‌وه، دوای هێرشه‌كه‌ی ژاپۆن، لانگلی راسته‌وخۆ به‌ره‌و ئوستورالیا كه‌وته‌ڕێ و سه‌ره‌تای ساڵی 1942 گه‌شته ئوستورالیا. دواتر لانگلی به خۆی و 32 هه‌لیكۆپته‌ری شه‌ڕكه‌ره‌وه، گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌وروپا تاكو له‌وێ یارمه‌تی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بدات. به‌ڵام له رۆژی 27 شوباتی 1942، كه‌وته به‌ر هێرشی فڕۆكه‌كانی ژاپۆن، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، زیانێكی زۆر به‌ر كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری لانگلی ده‌كه‌وت. ئه‌مه وایكرد كاپتنی كه‌شتییه‌كه، بڕیاریدا كه‌شتییه‌كه چۆل بكه‌ن، پاشان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه نه‌كه‌وێته ده‌ست ژاپۆنییه‌كان، داوا له تێكشكێنه‌رێكی ئه‌مریكی كرا كه له ناوچه‌كه‌دا بوو، كه‌شتییه‌كه تێكبشكێنێت و نوقمی بكات.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه نێت، گۆشه‌ی چیرۆكه مێژووییه‌كان، نووسینی ته‌ها عه‌بدولناسر ڕه‌مه‌زان، 3ی كانوونی دووه‌می 2025.
PM:04:37:04/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت