به‌هۆی نانه‌وه... شاری میلانۆی ئیتالیا گۆماوێك خوێنی به‌خۆیه‌وه بینی
وێستگه‌نیوز -
چیرۆكه مێژووییه‌كان
(چیرۆكی دووه‌م)
هه‌رچه‌نده به‌شه جیاوازه‌كانی ئیتالیا له ساڵی 1861 یه‌كیانگرته‌وه، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئیتالیا به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و سه‌رنج ڕاكێش به دابه‌شكراوی مابووه‌وه. له كاتێكدا باكوری ئیتالیا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی پیشه‌سازییه گه‌وره‌كان له‌وێ بوون و خاوه‌نی ژێرخانێكی ئابوری پته‌و بوو، بۆیه به پێشكه‌وتوو وه‌سف ده‌كرا. وه‌لێ باشوری ئیتالیا، هه‌ر به شێوه ژیانی جوتیاری و هه‌ژاریی مابوه‌وه و كۆمه‌ڵگاكه‌ی له‌لایه‌ن خاوه‌ن زه‌وییه‌كانه‌وه، كۆنترۆڵ كرابوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، یه‌كێتی ئیتالیا و یه‌كگرتنی پارچه‌كانی، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌میشه به شان و باڵی ئه‌م یه‌كگرتنه‌دا هه‌ڵیانده‌دا، سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری له‌گه‌ڵ خۆی نه‌هێنا. ڕاسته پێشتر كۆمه‌ڵگای ئیتالی به ده‌ست جیاوازییه‌كی گه‌وره و به‌رفراوانی چینایه‌تییه‌وه ده‌یناڵاند. لێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، زۆرێك پێیانوابوو، ڕژێمه نوێیه‌كه‌ی ئیتالیا، ڕژێمێكی ناوه‌ندگه‌رایی نا دادپه‌روه‌ر و سته‌مگه‌ر بووه. لێره‌وه شۆڕشی پیشه‌سازی، چینێكی كرێكاری هه‌ژاری هێنایه ئاراوه كه له شاره گه‌وره‌كاندا نیشته‌جێ ببوون. له‌و ڕۆژگاره‌دا، ئه‌م چینه، به ده‌ست هه‌ژاریی و كاتژمێره زۆره‌كانی ئیشكردن و بارودۆخی قورس و دژواری كاركردنه‌وه، به ته‌واوی بڕستی لێ بڕابوو. ئه‌مه وایكرد له ساڵانی كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده، بارودۆخ له ئیتالیا، له‌سه‌ر لێواری ته‌قینه‌وه بوو.
گرانی نرخی نان
له نێوان ساڵانی 1897 و 1898، ئه‌وروپا به گشتی و ئیتالیا به تایبه‌تی، به‌هۆی ناله‌باری و تێكچوونی كه‌ش و هه‌واو و خراپی به‌روبوومه‌وه، تووشی كه‌بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می گه‌نم ببوون. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه، یه‌كێك له‌و ڕێكاره خۆپارێزیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتالیا گرتیانه‌به‌ر، زیادكردنی باج بوو له‌سه‌ر گه‌نمی هاورده، به‌و ئامانجه‌ی ئه‌و ڕێكاره، سودی بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ره ئیتالییه‌كان هه‌بێت و پارێزگاری‌یان لێ بكات. به‌ڵام جێبه‌جێكرنی ئه‌و ڕێكاره، بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی گه‌نم، ئه‌مه‌ش لای خۆیه‌وه بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نان كه له‌و ڕۆژگاره‌دا، خۆراكی سه‌ره‌كی چینه هه‌ژار و ده‌ستكورته‌كه‌ی ئیتالیا بوو.
له ڕاستیدا ئه‌م قه‌یرانه كشتوكاڵییه‌ی ئیتالیا و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نان، هاوشان بوو له‌گه‌ڵ قه‌یرانێكی تری ئابوری و دارایی دا، به‌مه‌ش ڕێژه‌ی بێكاری له شاره گه‌وره‌كاندا به‌رزبووه‌وه، به تایبه‌ت له شاری میلانۆ كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به دڵێ پیشه‌سازی ئیتالیا ناوده‌برا. به‌م جۆره و به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌و قه‌یرانانه‌وه، ئیتالیا له سه‌ره‌تای به‌هاری ساڵی 1898، چه‌ندین خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی به‌خۆیه‌وه بینی و تێیدا خۆپشانده‌ران، داوای نان و كاریان ده‌كرد.
كاری سه‌ندیكایی و پشتگیری هه‌ژاران
ئیتالیا له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا، چه‌ندین گۆڕانكاری گرنگی به‌خۆیه‌وه بینی، له‌وانه ده‌ركه‌وتنی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان كه له نێو هه‌ژاراندا، پاڵپشتی و پشتگیرییه‌كی زۆریان لێده‌كرا. هاوشان له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كاندا، ڕه‌وتی ئه‌نارشیزم، بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری گرنگ و بایه‌خداری به‌ده‌ستهێنا. هه‌روه‌ها ساڵی 1892، پارتی سۆشیالیسیتی ئیتالیا دامه‌زرا، ئه‌م پارته ئه‌ركی به‌رگریكردنی له چینی هه‌ژاران، گرته ئه‌ستۆی خۆی. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتالیا، بۆ بڵاوه‌پێكردن و كۆتایی هێنان به خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، په‌نایان برده به‌ر پیاده‌كردنی سیاسه‌تی سه‌ركوتكردن و به‌كارهێنانی تووندوتیژی، ئه‌مه‌ش تا ده‌هات دۆخی توڕه‌یی خه‌ڵكی زیاتر ده‌كرد. لێره‌وه هه‌موان ترسی ئه‌وه‌یان لێ‌نیشت، بزووتنه‌وه‌ی یاخیبوون له شاره‌كانی ئیتالیا سه‌رهه‌ڵبدات، هاو شێوه‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌ی له كۆمۆنه‌ی پاریس له ساڵی 1871 ڕوویاندا.
په‌نابردنه به‌ر سوپا
ڕۆژی 6ی ئایاری ساڵی 1898، له شه‌قامه‌كانی شاری میلانۆ، به هه‌زاران هاوڵاتی ناڕازیی له كرێكار و جوتیار، كۆبوونه‌وه و داوای نان-یان ده‌كرد و ناڕازیبوون له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی. هه‌رچه‌نده خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كه ئاشتیانه بوو، كه‌چی پۆلیسی میلانۆ، بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران، په‌نای برده به‌ر به‌كارهێنانی زیاد له پێویستی هێز. له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره، خۆپیشاندانه‌كه تووندوتیژی تێكه‌وت و به‌شێكی زۆری دانیشتوانی شاره‌كه، له ڕێگه‌ی دانانی به‌ربه‌سته‌وه، شه‌قامه‌كانیان داخست و به‌ردیان ده‌گرته پۆلیسه‌كان. جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس، نه‌یانتوانی دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و سه‌قامگیری بگه‌ڕێننه‌وه بۆ شاره‌كه، سه‌رۆكی به‌شی ئه‌منی شاری میلانۆ، داوای كرد سوپا ده‌ستوه‌ردان بكات.
لێره‌وه ڕۆژی 7ی ئایاری ساڵی 1898، واته ڕۆژێك دوای ده‌ستپێكردنی خۆپشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، حكومه‌تی ئیتالیا گه‌مارۆی خسته سه‌ر شاری میلانۆ و باری نائاسایی له شاره‌كه ڕاگه‌یاند، پاشان بۆ كۆنترۆڵ كردنی شاره‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌من و ئاسایش و سه‌قامگیری، جه‌نه‌راڵ فیۆرێنزۆ باڤا بیکاریسی(Fiorenzo Bava Beccaris)، ڕه‌وانه‌ی میلانۆ كرد، هێزه‌كه‌ی ئه‌م جه‌نه‌ڕاڵه جگه له تۆپهاوێژی قورس و دۆشكه، له 12 هه‌زار سه‌رباز پێكهاتبوو.
ژماره‌یه‌كی زۆر له كوژراو و بریندار
جه‌نه‌ڕاڵ فیۆرێنزۆ باڤا، له بری ئه‌وه‌ی گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران بكات، سه‌ره‌تا ده‌ستی كرد به تۆپبارانكردنی گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان، ئینجا داوای له سه‌ربازه‌كانی كرد په‌لاماری گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان بده‌ن و خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیر بكه‌ن. به‌و هۆیه‌وه و له ئه‌نجامی پرۆسه‌ی تۆپبارانكردنه، ژماره‌یه‌كی زۆر له ژن و منداڵ كوژران. به‌م شێوه‌یه جه‌نه‌ڕاڵی ناوبراو، له ڕۆژی 9ی ئایاری ساڵی 1898، واته دوو ڕۆژ دوای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كان، ڕایگه‌یاند كۆتایی به خۆپیشاندانه‌كانی شاری میلانۆ هاتووه.
له ئاكامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه، نزیكه‌ی 200 بۆ 400 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 4 هه‌زار كه‌س برینداربوون. دواتر هێزه‌كانی
سوپا هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستان، ده‌ستیانكرد به پرۆسه‌یه‌كی به‌رفراوانی گرتن، له‌م پرۆسه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وانه‌ی به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانیان كردبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سه‌ندیكاكان و پارتی سۆشیالیستی ئیتالی، ده‌ستگیر كران.
له دیمه‌نێكدا كه توڕه‌یی خه‌ڵكێكی زۆری لێكه‌وته‌وه، پاشای ئیتالیا، پاداشتی جه‌نه‌ڕاڵ فیۆرێنزۆ باڤای كرد، چونكه توانی كۆتایی به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی میلانۆ بهێنێت. ئه‌م ڕووداوه، قه‌یرانێكی قووڵی به دوای خۆیدا هێنا و له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی دواتردا، بووه هۆی ڕوخانی حكومه‌تی ئیتالیا.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ربییه نێت، گۆشه‌ی چیرۆكه مێژووییه‌كان، نووسینی ته‌ها عه‌بدولناسر ڕه‌مه‌زان، 30 تشرینی یه‌كه‌می 2025
PM:12:25:03/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت