ترەمپ بۆ سیسی: میسر رۆڵی زۆری لە ئاشتیدا هەبووە
وێستگەنیوز-
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ لوتکەی ئاشتی گەیشتە شەرم شێخ و لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کۆبووەوە.
لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەمریکا ستایشی میسری کرد رایگەیاند، "میسر رۆڵی زۆری لە ئاشتیدا هەبووە".
ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد، "ئامادەی دانوستانم لەگەڵ ئێران، هەروەها ئێران دەبێت لەگەڵ دۆخەکەدا رابێت".
لەبارەی سزاکانی سەر ئێران سەرۆکی ئەمریکا وتی، "سزاکانی سەر ئێران قورسن، بەڵام ئەگەر پێویست بکات سزای زیاتر و قورستر دەخەینە سەر ئێران".
هەروەها عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر رایگەیاند، "رۆڵی هەموو لایەک بۆ ئاشتی بە گرنگ دەزانین".
PM:07:01:13/10/2025
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت