ئێران و ئیسرائیل بڕیاریاندا به‌شداری لوتكه‌ی شه‌رم شێخ نه‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
هه‌ردوو وڵاتی ئێران و ئیسرائیل بڕیاریاندا به‌شداری لوتكه‌ی شه‌رم شێخ نه‌كه‌ن كه بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی میسر و هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی له میسر به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێران بڵاویكرده‌وه، كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه بانگهێشتی فه‌رمیی پێگه‌یشتووه، بڕیاری داوه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی شه‌رم شێخدا نه‌كات، كه بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر و دۆناڵد تره‌مپ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی له میسر به‌ڕێوه بچێت.
ئاژانسه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومه‌تی ئێرانه‌وه رایگه‌یاند كه "تاران پێی وایه كه پێكهاته و ئامانجه‌كانی لوتكه‌كه له‌گه‌ڵ دیدگای خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی غه‌ززه یه‌كناگرێته‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش بڕیاریدا له لوتكه‌كه‌دا به‌شداری نه‌كات".
هه‌ر ئه‌مڕۆ شوش بیدرسیان، وته‌بێژی نووسینگه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به ئاژانسی فرانس پرێسی وت كه هیچ به‌رپرسێكی ئیسرائیلی به‌شداری لوتكه‌كه ناكات.
كاتێكی پێشتر حوسام به‌دران ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕایگه‌یاند كه "بزووتنه‌وه‌كه به‌شداری ناكات" له لوتكه‌ی شه‌رم شێخ.
سبه‌ینێ دووشه‌ممه میسر میوانداری لوتكه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات له هاوینه‌هه‌واری شه‌رم شێخ له‌سه‌ر ده‌ریای سوور بۆ كۆتاییهێنان به ڕێككه‌وتنێك كه ئامانج لێی كۆتاییهێنان به شه‌ڕ له كه‌رتی غه‌ززه‌یه.
وا بڕیاره زیاتر له 20 سه‌ركرده به‌شداری لوتكه‌كه بكه‌ن، له‌نێویاندا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
له دیارترین به‌شداربووان كه ئاماده‌بوونیان پشتڕاستكردۆته‌وه، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كیه‌ر ستارمه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، فریدریش مێرز راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، پێدرۆ سانچێز، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا، جۆرجیا مێلۆنی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیان.
PM:09:58:12/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت