فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای قاعیدەی ڕاگەیاند
وێستگەنیوز_
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای ڕێکخراوی تیرۆریستیی قاعیدەی ڕاگەیاند.
شەوی سێشەممە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، لە ڕاگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بە وردی شوێنی محەممەد عەبدولوەهاب ئەحمەد، کە ئەندامێکی باڵای ئەنسار ئیسلام بوو کە گروپێکی تیرۆریستی سەر بە قاعیدەیە، لە سووریا دەستنیشان کرا.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە ڕێکەوتی 2ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هێزەکانیان لە هێرشێکی ئاسمانیی لە سووریا، توانییان ئەو سەرکردە باڵایەی قاعیدە بکوژن.
لای خۆیەوە براد کووپەر، فەرماندەی سێنتکۆم، ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە شکستپێهێنانی هەوڵ و پلانەکانی تیرۆرسیتان بەردەوام دەبن.
AM:09:07:08/10/2025
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت