دەوڵەت باخچەلی: تائێستا یەپەگە و پەیەدە چەکیان لە سوریا دانەناوە و پابەندی پەیامی ئیمراڵی نەبوون
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی تەموزی 2025، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لە کۆنفرانسی حزبەکەی راگەیاند، "ئیسرائیل کاری تیرۆریستی ئەنجام داوە، دەبێت بەزوویی ئیسرائیل لە غەززە بکشێتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "پێویستە شەڕ لە غەززە کۆتایی بێت، نابێت مرۆڤایەتی بێدەنگ بێت لە بەرامبەر کوشتنی منداڵانی غەززە، هەروەها دەبێت ئێمە ببینە دەنگی خەڵکی غەززە".
سەرۆکی مەهەپە وتی، "تورکیا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بووەتە دەنگی غەززە".
جەختی لەوەشکردەوە، "پشتیوانی پرۆژەی تورکیای بێ تیرۆر دەکەین".
باخچەلی باسی لە سوریا کرد و ئاماژەی بەوەدا، "نابێت هیچ ناوچەیەک لە سوریا لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەت بێت".
راشیگەیاند، "بانگەوازی ئیمراڵی هەموو گروپەکان دەگرێتەوە، بەڵام تائێستا یەپەگە و پەیەدە چەکیان لە سوریا دانەناوە و پابەندی پەیامی ئیمراڵی نەبوون".
ئەوەشی ئاشکراکرد، "ئەوانەی بەشداری تاوانیان نەکردووە بگەڕێنەوە لای خێزانەکانیان".
PM:12:06:07/10/2025
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت