ژمارەی گیانلەدەستدانی لافاوەکەی ویلایەتی تەکساس گەیشتە 50 کەس
وێستگەنیوز- AFP
ژمارەی کوژراوانی لافاوەکەی ویلایەتی تەکساس بۆ 50 کەس بەرزبووەوە، هاوکات تیمە فریاگوزارەکانیش بەردەوامن لە گەڕان بەدوای 27 کچە ونبوو لە کەمپێکی هاوینەی ویلایەتی ئەمریکا.
لاری لیتا، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەی زیانلێکەوتوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لە ناوچەی کیر 43 تەرممان دۆزیوەتەوە کە 28 گەورە ساڵانن و 15ی دیکەش منداڵن".
نیم کید، سەرۆکی بەشی فریاکەوتن لە ویلایەتی تەکساس دووپاتیکردەوە، کە تیمەکانی فریاگوزاری ئاسمانی و وشکانی و ئاو لە ناوچەکە ئۆپەراسیۆنی گەڕان ئەنجام دەدەن بۆ گەڕان بەدوای رزگاربووان و تەرمەکاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەردەوام دەبین لە گەڕان تا ئەو کاتەی سەرجەم کەسە ونبووەکان دەدۆزرێنەوە".
لافاوەکە لە رۆژی هەینییەوە بەردەوامی هەیە و زیانێکی زۆری مادی و گیانی لێکەوتووەتەوە.
AM:10:17:06/07/2025
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت