ئه‌ڵمانیا: راگرتنی هه‌ماهه‌نگی ئێران له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم كاره‌ساته
وێستگه‌نیوز-
له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا دوای ئیمزاكردنی پرۆژه‌یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی هه‌ماهه‌نگی تاران له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئێرانه‌وه، ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند كه "كاره‌ساته".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "راگرتنی هاوكارییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئاماژه‌یه‌كی كاره‌ساتباره".
وتیشی: "له‌پێناو چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی بۆ پرسی ئه‌تۆمی زۆر گرنگه ئێران له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی كاربكات" و داواشیكرد كه هاوكارییه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه.
ئه‌و په‌یامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌وه هات كه مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران پڕۆژه یاسایه‌كی په‌سه‌ندكرد كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندكرابوو بۆ ڕاگرتنی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم.
PM:05:20:02/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت