وەرگرتنی برنج وەک دیاری وەزیری کشتوکاڵی یابانی لە کارەکەی دوورخستەوە
وێستگەنیوز_
لەدوای ئەو رەخنانەی بەهۆی وەرگرتنی برنج بە دیاری رووبەڕووی ببووەوە، وەزیری کشتوکاڵی ژاپۆن دەستی لەکارکێشایەوە.
تاکۆ ئیتۆ، وەزیری کشتوکاڵی ژاپۆن چەند رۆژێک لەمەوبەر رایگەیاندبوو، "بەهۆی زۆری ئەو بڕە برنجەی بە دیاری بۆم دێت، برنج ناكڕم".
ئەم لێدوانانەی وەزیری کشتوکاڵی ژاپۆن ناڕەزایی زۆری خەڵکی وڵاتەکەی بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەت بەهۆی ئەوەی زۆرینەی خەڵكی وڵاتەکە بەهۆی بەرزی نرخی برنجەوە دەناڵێنن.
تاکۆ ئیتۆ دوای ئەوەی بەهۆی لێدوانەکانیەوە داوای لێبوردنی کرد، ئاشکرایکرد، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە سەرۆک وەزیران کردووە و ئەویش قبوڵی کردووە.
PM:12:43:21/05/2025
ئهم بابهته 576
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت