ئێران: رێککەوتن بکرێت یان نا ئێمە لە پیتاندنی یۆرانیۆم بەردەوام دەبین


وێستگەنیوز_

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، وڵاتەکەی "بە رێککەوتن بێت یان نا" لەگەڵ زلهێزانی جیهان، لە پیتاندنی یۆرانیۆم بەردەوام دەبێت.
 
درەنگانی شەوی رابردوو، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئێکس بڵاویکردەوە: "ئەگەر ئەمریکا ئارەزووی دڵنیابوونەوەی هەیە لەوەی ئێران چەکی ئەتۆمی نەبێت، رێککەوتن نزیکە، ئێمە ئامادەین گفتوگۆی جددی بکەین بۆ ئەوەی بگەینە چارەسەرێک کە هەمیشە ئەو دڵنیاییە بدات."
 
هاوکات دووپاتی دەکاتەوە کە، "بەڵام پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران، بە رێککەوتن بێت یان نا، بەردەوام دەبێت."
 
ئێستا ئێران یۆرانیۆم بە رێژەی 60٪ دەپیتێنێت، کە زۆر لە سەرووی رێژەی 3.67٪ـی دیاریکراوە کە لە رێککەوتنی ساڵی 2015 ئاماژەی پێکرابوو، بەڵام کەمترە لە رێژەی 90٪ـی پێویست بۆ دروستکردنی کڵاوەی ئەتۆمی.
 
تاران دەڵێت، ئامانجە ئەتۆمییەکانی "تەنیا بۆ مەبەستی مەدەنین و بە تەواوەتی ئاشتییانەن." لە بەرامبەردا ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا دەڵێن: "بۆ چەکی ئەتۆمییە و نابێت رێگە بەو کارە بدرێت هەرگیز."


AM:09:02:19/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو