ئەردۆغان: هیچ لێبووردەییەکمان بەرامبەر بە رێکخراوە تیرۆرستییەکان نابێت
وێستگەنیوز-
سەرۆکی تورکیا رایدەگەیەنێت، هیچ لێبووردەییەکیان بەرانبەر بە ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان نابێت، ئاماژە بەوەشدەکات، هیچ کات نە لە عێراق، نە لە سوریا و سنوورەکانماندا چاوپۆشییان لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان نەکردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئایاری 2025، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێک راگەیاند، "هەواڵگریی تورکیا چاودێری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە دەکات، هاوکات گەشبینی خۆی بەرامبەر بە هەنگاوەکانی خۆهەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەکە راگەیاند".
ئاماژەی بەوەکرد، "جیهان شایەتی گۆڕانکاریی گەورەیە، تورکیاش لە دڵی هاوکێشە نوێیەکەدایە، هەروەها هیچ لێبوردەییەكمان بەرامبەر بە رێكخراوە تیرۆریستییەكان نابێت"
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی، "هیچ کات نە لە عێراق، نە لە سوریا و سنوورەکانماندا چاوپۆشیمان لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان نەکردووە و لەمەودواش چاوپۆشی ناکەین".
وتیشی، "جوگرافیا و مێژوو بەشێوەیەک تورک، کورد و عەرەبی بەیەکەوە گرێداوە کە لێکناترازێن و پەرتەوازە نابن".
ئەم وتانەی سەرۆکی تورکیا لە کاتێکدایە، رۆژی دووشەممە 12ی ئایاری 2025، پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" ئەنجامی کۆنگرەی 12ی پارتەکەی بڵاوکردەوە و بە فەرمی هەڵوەشاندنەوەى پێکهاتەی رێکخراوەیى و کۆتاییهێنانى بە خەباتى چەکداریى راگەیاند.
PM:10:12:15/05/2025
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت