له‌گه‌رمه‌ی ئاڵۆزییه‌كان له‌گه‌ڵ "هه‌سه‌ده"، دیمه‌شق هێزی زیاتر ده‌نێرێته به‌نداوی تشرین
دەروازەی بەنداوی تشرین
وێستگه‌نیوز-
هاوكات له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئاڵۆزییه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سوپای سوریا هێزی سه‌ربازیی له شاری حه‌له‌به‌وه به‌ره‌و به‌نداوی تشرین نارد، كه نزیكه‌ی 120 كیلۆمه‌تر له‌و شاره دووره.
هاوكات هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا ده‌ستیان كرد به دامه‌زراندنی چه‌ند خاڵێكی سه‌ربازی له ده‌وروبه‌ری به‌نداوی تشرین له لادێكانی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب.
سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان له شاری مه‌نبه‌ج له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانییان راگه‌یاند كه "هێزه سه‌ربازییه‌كان گه‌یشتوون و له لای ڕۆژئاواوه ده‌ستیان كردووه به دانانی خاڵی سه‌ربازی له ده‌وروبه‌ری به‌نداوه‌كه. تا ئێستا هیچ پێكدادان و تۆپبارانێك رووینه‌داوه و ره‌نگه به‌نداوه‌كه به ته‌واوی راده‌ستی ئیداره‌ی سوریا بكرێت".
چاودێرانی سوری ترسیان هه‌یه ناردنی هێزی سه‌ربازی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریاوه بۆ به‌نداوی تشرین "هه‌نگاوێكی په‌ره‌سه‌ندن" بێت دوای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سوریا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رێكه‌وتنه‌كه‌ی مانگی ئازاری رابردوویان پێشێل كردووه.
چاودێران پێیانوایه ناردنی هێز بۆ به‌نداوه‌كه "ئاماژه‌یه" بۆ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕێكی دواخراو بۆ كۆنترۆڵكردنی به‌نداوه‌كه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ "هه‌سه‌ده" ئیمزا كراوه، دوای به‌یاننامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كان له شاری قامیشلۆ، راگیراوه.
له ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوودا ده‌وروبه‌ری به‌نداوی تشرین كه ده‌كه‌وێته دووری نزیكه‌ی 30 كیلۆمه‌تر له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری منبج، چه‌ندین پێكدادانی توندوتیژیی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌ڵام ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه له ناوه‌ڕاستی مانگی ئازاردا له‌نێوان حكومه‌تی سوریا و هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی كوردستان ئیمزاكرا، پێكدادانه‌كانی ڕاگرت، هه‌روه‌ها تیمه ته‌كنیكییه‌كان چوونه‌ته ناو به‌نداوه‌كه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ڕاده‌ستكردنی به حكومه‌تی سوریا و هێزه‌كانی ئاسایشی گشتی سوریا چوونه‌ته ناوه‌وه بۆ پاراستنی به‌نداوه‌كه، به‌ڵام "هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رێككه‌وتنه‌كه‌یان ڕاگرت و به‌شێك له هێزه‌كانیان له به‌نداوه‌كه‌دا هێشتووه‌ته‌وه" وه‌ك كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه بڵاویكردووه‌ته‌وه.
مانگی ڕابردوو حكومه‌تی ناوه‌ندی سوریا گه‌یشته رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی "هه‌سه‌ده" كه له شاری حه‌له‌ب جێگیركراون، بۆ ئاگربه‌ست و یه‌كخستنی ئه‌و هێزه سه‌ره‌كییه‌ی كه ئه‌مریكا پشتیوانی ده‌كات، له‌گه‌ڵ سوپای سوریا.
رێككه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع سه‌رۆكی سوریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر و مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی "هه‌سه‌ده" كه كورد زۆرینه‌ی پێكده‌هێنێت و ئه‌مریكا پاڵپشتی ده‌كات، واژۆ كرا.
PM:10:35:28/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت