به‌بڕی زیاتر له 400 ملیۆن دینار، شه‌قامێكی سه‌ره‌كی سلێمانی رووناك ده‌كرێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن ئه‌ندازیار ئه‌نوه‌ر حه‌مه سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی و له‌یلا عومه‌ر سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له ئه‌ندازیار به‌هره هه‌مزه به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنیك و كاروان ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری پلان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه، پرۆژه‌ی رووناك كردنه‌وه‌ی شه‌قامی شێخ سه‌لام (قڕگه) كرایه‌وه و كاری پێكرا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پرۆژه‌كه له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی (8%)ی كاره‌با به بڕی زیاتر له (456.540.000) ملیۆن دینار و به‌سه‌رپه‌رشتی به‌شی ئیناره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی/رۆژهه‌ڵات، جێبه‌جێ كرا، كه له دوو به‌ش پێكهاتووه.
به‌شی یه‌كه‌م بریتییه له دانانی تۆڕی روناكی بۆ شه‌قامی شێخ (سه‌لام ) شه‌قامی سه‌ره‌كی قڕگه له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا تا نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش.
به‌شی دووه‌م پرۆژه‌كه بریتییه له دانانی تۆڕی رووناكی بۆ شه‌قامی لاوه‌كی به‌رده‌م ماجدی مۆڵ و ژێر پردی خه‌سره‌وخاڵ.
راشیگه‌یاند كه به‌گشتی پرۆژه‌كه بریتییه له راكیشانی 2.8 كیلۆمه‌تر تۆڕی رووناكی و دانانی (100) ستونی رووناكی و 225 پێكهاته‌ی رووناكی 150 واتی كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای (زۆیا) جێبه‌جێ كراوه.
PM:10:44:28/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت