ئێران دەستێوەردانی دەرەکی لە تەقینەوەکەی بەندەر عەباس رەتکردەوە


وێستگەنیوز-

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی مەجلیسی ئێران رایدەگەیەنێت، بەپێی دەرکەوتەکان، رووداوی بەندەری شەهید رەجایی لە شاری بەندەر عەباس بەهۆی لاوازی ئەمنی ناوخۆیی و خراپ‌ بەڕێوەبرد بووە.


ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاویکردەوە، عەلی خزریان، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی مەجلیسی ئێران رایگەیاند، "رووداوی تەقینەوەی کانتێنێرەکانی بەندەری شەهید رەجایی کارەساتێکی مرۆیی بوو و هۆکارەکەی لاوازی ئەمنی ناوخۆیی و خراپ‌ بەڕێوەبرد بووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەداخەوە نەبوونی پسپۆڕیی پێویست و رادەستکردنی پرۆژەکانە بە کەسانی کەم ئەزموون کە رەچاوی پێداویستییە ئەمنییەکان ناکەن".

هەروەها ئەو ئەندامەی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی مەجلیسی ئێران رەتیکردەوە دەستێوەردانی دەرەکی لە تەقینەوەکەی بەندەر عەباس هەبێت.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە بەندەری شەهید رەجایی لە بەندەر عەباس تەقینەوەیەک کانتێنێرەکان بەندەرەکە روویدا و جگە لەزیانی مادی بووە هۆی گیانلەدەستدان زیاتر لە 10 کەس و برینداربوونی سەدان کەس.


PM:06:13:28/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت