ستیڤ ویتکۆف: رێککەوتنی ئەمریکا لەگەڵ ئێران مەرجدارە
وێستگەنیوز-
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایدەگەیەنێت، رێککەوتنیان لەگەڵ ئێران مەرجدارە، ئاماژە بەوەشدەکات، رێککەوتن لەگەڵ ئێران بەپلەی یەکەم پەیوەندیدارە بە بەرنامە ئەتۆمییەکە و پیتاندنی یۆرانیۆم.
ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاندووە، "هەر رێککەوتنێکی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران پەیوەستە بەدوو مەرجەوە".
ویتکۆف ئاماژەی بەوەکرد، "رێککەوتن لەگەڵ ئێران بەپلەی یەکەم پەیوەندیدارە بە بەرنامە ئەتۆمییەکە و پیتاندنی یۆرانیۆم و لەکۆتایشدا پشتڕاستکردنەوەی چەککردن دەبێت کە ئەو جۆری مووشەکانە دەگرێتەوە کە لەو شوێنانە هەڵگیراون".
رۆژی شەممە 12ی نیسانی 2025، دانوستانی هەردوو شاندی ئەمریکا و ئێران بە سەرۆکایەتی ستیڤ ویتکۆف و عەباس عراقچی لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەچوو، دواتریش کۆشکی سپی دانوستانەکەی بە ئەرێنی وەسفکرد، بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتووش جارێکی دیکە کۆببنەوە.
AM:09:43:15/04/2025
ئهم بابهته 560
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت