ئەندامێکی شاندی ئیمراڵی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا جەڵدەی دڵ لێیدا
وێستگەنیوز_
سرری سوورەیە ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمراڵی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، بە هۆی جەڵتەی دڵ ڕەوانەی نەخۆشخانەی کراوە و ئێستا لە بەشی چاودێریی چڕە.
دەم پارتی لە بارەی تەندروستی سرری سورەییا ئۆندەررایگەیاندووە، ئەندامی شاندی ئیمرالی و دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کاتژمێر 11:00ـی شەوی ڕابردوو بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئیستەنبوڵ کراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سرری سورەییا ئۆندەر نەشتەرگەرییەکی قورسی بۆ دەکرێت و ئێستا لە بەشی چاودێری چڕە.
بەشێک لە میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، نەشتەرگەرییەک بۆ سرری سوورەیا ئۆندەر کراوە و زیاتر لە حەوت کاتژمێری خایاندووە؛ و لە ئێستادا بۆ دڵنیابوونەوە لە جێگریی تەندروستی، ئێستاش لە بەشی چاودێری چڕ خەوێندراوە.
AM:08:52:16/04/2025
ئهم بابهته 440
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت