تره‌مپ: كاتی ئه‌وه هاتووه تیرۆریستان خۆیان بشارنه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ له له پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ"، رایگه‌یاند كه "كاتی ئه‌وه هاتووه تیرۆریستان خۆیان بشارنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه هیچ سوودێكی نابێت".
وتیشی: "جه‌نگاوه‌ره‌كانمان كه جیهان هاوشێوه‌ی ئه‌وانی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، ده‌یاندۆزنه‌وه و ده‌درێنه دادگا".
تره‌مپ نووسیویه‌تی: "تازه رزگارم بوو له‌و بیرۆكراسیه‌ته مه‌ترسیداره‌ی كه له‌لایه‌ن (سه‌رۆكی پێشوو) جۆ بایدنه‌وه سه‌پێندرابوو، جارێكی دیكه ده‌سه‌ڵاتم به جه‌نگاوه‌ره‌كانمان به‌خشی، هه‌روه‌ك چۆن له شه‌ڕه‌كه‌ماندا دژی داعش كردم، كه له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌دا به سه‌ركردایه‌تی ژه‌نه‌ڕاڵ دانیال كه‌ین، سه‌رۆكی نوێی سه‌رۆك ئه‌ركانی هاوبه‌ش، به ته‌واوی له‌ناوچوو".
هاوكات سه‌رۆكی ئه‌مریكا پشتیوانی بۆ گه‌لی سۆماڵ دووپاتكرده‌وه و وتی: "نابێت ڕێگه به حوسییه‌كان بده‌ن دزه بكه‌ن (ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن!)، بۆ نه‌هێشتنی تیرۆر و به‌دیهێنانی خۆشگوزه‌رانی بۆ وڵاته‌كه‌یان".
PM:11:55:13/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت