کۆشکی سپی: کۆبوونەوەی رۆژی شەممە لەگەڵ ئێران تەنها بۆ گفتوگۆیە نەوەک دانوستاندن
وێستگەنیوز_
وتەبێژی کۆشکی سپی لەبارەی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ئێران دەڵێت، کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆیە نەوەک دانوستاندن.
کارۆلین لیڤێت، وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، "سەرۆک بەڕوونی رایگەیاندووە کە رۆژی شەممە کۆبوونەوەیە و هیچ دانوستاندنێک نییە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرنجەکە لەسەر ئەوەیە کە ئێران نابێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "قسەکانی دوێنێی سەرۆک بۆ ئەوان ئەوە بوو، کە ئەو پابەندە بە دیپلۆماسی، ئەو وتی دەیەوێت رێککەوتن لەگەڵ ئێران بکات، ئێستا ئەمە کەوتووەتە سەر ئەوان، ئەگەر نەیانەوێت، بۆ ئێران زۆر خراپ دەبێت."
PM:10:28:08/04/2025
ئهم بابهته 608
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت