ماکرۆن: دۆخی دانیشتوانی کەرتی غەززە بە ڕادەیەک خراپە کە بەرگەی برسێتی زیاتر ناگرێت


وێستگەنیوز_

سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند: دۆخی دانیشتووانی غەززە زۆر خراپە و بەرگەی ئەو برسێتییە بەردەوامانە ناگرێت. هاوکات جەختی لە دەستپێکردنەوەی ناردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتەکە کردەوە.

سێشەممە 8ـی نیسانی  2025، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە میانەی سەردانی بۆ شاری عەریشی میسر، کە نزیکە لە دەروازەی ڕەفەح، وتی: بە توندی سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی کارمەندانی فریاگوزاریی لە کەرتەکە دەکەم.

بە وتەی ماکرۆن: دۆخی دانیشتوانی کەرتی غەززە بە ڕادەیەک خراپە، کە بەرگەی برسێتی زیاتر ناگرێت.

هەروەها جەختی لە دەستپێکردنەوەی ناردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە کردەوە و بە توندی ڕاگواستنی خەڵکی کەرتی غەززە بۆ ناوچەیەکی دیکە ڕەت کردەوە و پشتگیریشی له‌ پلانی کۆمکاری عەرەبی بۆ بونیاتنانەوەی کەرتەکە کرد.


PM:08:24:08/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو