نەتەنیاهۆ: بوونی تورکیا لە سووریا رەتدەکەینەوە
وێستگەنیوز_
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: بوونی تورکیا لە سووریا بە هەموو جۆرێک رەتدەکەنەوە. پێشی وایە، بژاردە راستەکە ئەوەیە کە "پێویستە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بەتەقێندرێنەوە."
ئەمرۆ سێشەممە 8ـی نیسانی 2025، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: بژاردەی سەربازیی بەردەستە ئەگەر دانووستانەکان لەگەڵ ئێران سەرکەوتوو نەبوون،
ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا دەیەوێت بنکەی سەربازی لە سووریا دابمەزرێنێت، ئاماژەی بەوەشکرد، بوونی تورکیا لە سووریا هەڕەشەیە و دژایەتی دەکەین.
دەشڵێت: "سەردانەکەم بۆ ئەمریکا زۆر باش بوو، ڕێککەوتووین، ئێران نابێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی."
PM:07:48:08/04/2025
ئهم بابهته 392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت