"تره‌مپ بڕیارێكی تر دژی كۆچبه‌ران ده‌ردەکات"
وێستگه‌نیوز-
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ به‌نیازه ئه‌و كۆچبه‌رانه غه‌رامه بكات كه فه‌رمانی دیپۆرتكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌رچوه و ئه‌مریكا جێناهێڵن، بڕی پێبژاردنه‌كه‌ش له رۆژێكدا ده‌گاته 998 دۆلار و گه‌ر نه‌یانتوانی ئه‌و غه‌رامه‌یه بده‌ن، ده‌ست به‌سه‌ر موڵكه‌كانیاندا ده‌گیرێت.
ئه‌م غه‌رامه‌یه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ له‌سه‌ر بنه‌مای یاسایه‌كه كه له ساڵی 1996 ده‌رچووه و بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2018 له یه‌كه‌م خولی سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپدا كاری پێكرا .
به‌رپرسێكی باڵای ئیداره‌ی ئه‌مریكا كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند كه "ئیداره‌ی تره‌مپ به‌نیازه سزاكان بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ جێبه‌جێ بكات، كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆی پێبژاردنی زیاتر له یه‌ك ملیۆن دۆلار".
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئیمه‌یلانه‌ی حكومه‌ت كه له‌لایه‌ن ئاژانسی رۆیته‌رزه‌وه بینراون، ئیداره‌ی تره‌مپ بیر له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵك و ماڵی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ش ده‌كاته‌وه كه ئه‌م غه‌رامانه ناده‌ن".
له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئاژانسی رۆیته‌رزدا، تریشیا ماكلافلین وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له ئه‌مریكا نیشته‌جێن، پێویسته ئه‌پی مۆبایلی CPP Home به‌كاربهێنن بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی خۆیان و ده‌ستبه‌جێ وڵاته‌كه به‌جێبهێڵن".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كه‌ن، ئه‌وا رووبه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامه‌كان ده‌بنه‌وه، له‌نێویاندا غه‌رامه‌كردن به‌بڕی 998 دۆلار بۆ هه‌ر ڕۆژێك كه ئه‌و كه‌سه بیانییه نایاساییه له‌و ماوه‌یه تێپه‌ڕێنێت كه له فه‌رمانی كۆتایی دوورخستنه‌وه‌دا دیاریكراوه".
دوای ده‌ستبه‌كاربونی له كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، تره‌مپ هه‌ڵمه‌تێكی توندی دژی كۆچبه‌ران ده‌ستپێكرد و پرۆسه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردن و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی زیاتر كرد.
پێبژاردن پلان بۆ داڕێژراوه‌كان نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 400 هه‌زار كۆچبه‌ر ده‌كه‌نه ئامانج كه له‌لایه‌ن دادوه‌ری كۆچبه‌رانه‌وه فه‌رمانی دیپۆرتكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌رچوه.
PM:04:51:08/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت