ترەمپ هاوكارییەكانی خۆراکی جیهانی بۆ دەیان وڵات راگرت


وێستگەنیوز-

ئەمریکا پارەی تەرخانکراوی بۆ پرۆگرامی فریاگوزاریی سەر بە رێکخراوی خۆراکی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکانی راگرت.


ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس بڵاویکردەوە، پرۆگرامی خۆراکی جیهانی کە گەورەترین رێکخراوی نێودەوڵەتییە کە یارمەتییە خۆراکییەکان پێشکەش دەکات، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، داوای لە ئەمریکا کردووە کە بڕینی ئەو بڕە پارەیە پێچەوانە بکاتەوە و بەردەوام بێت لە هاوکارییەکانی.

رێکخراوەکە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ، بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە پشتیوانییەکانی کە ژیانی هەزاران کەس رزگار دەکات، هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەمریکا و خێرخوازانی دیکە دەربڕی بۆ بەشدارییەکانی پێشوویان.


AM:10:46:08/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت