ناوی شاندەکەی ئەمریکا و ئێران بۆ گفتوگۆکردن ئاشکرا کرا
وێستگەنیوز-
دوای ئەوەی ئەمریکا و ئێران بڕیاری گفتوگۆیاندا ناوی شاندەکەی هەردوو وڵات بۆ گفتوگۆ ئاشکرا کرا کە بڕیارە رۆژی شەممە ئەنجام بدرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 8ی نیسانی 2025، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بڕیارە رۆژی شەممە 12ی نیسانی 2025، ئەمریکا و ئێران لە عەمانی پایتەختی ئوردن گفتوگۆ بکەن.
بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران بێت، هەریەک لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤن ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرپەرشتی شاندی باڵای هەر دوو وڵات دەکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، کۆبوونەوەکە ناڕاستەوخۆیە و بە نێوەندگیری بەدر ئەبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان بەڕێوەدەچێت.
AM:08:52:08/04/2025
ئهم بابهته 424
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت