وەزیری دەرەوەی تورکیا: حکومەتی سوریا دەبێت مافی کورد بدات
وێستگەنیوز-
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایدەگەیەنێت، حکومەتی سوریا دەبێت مافی کورد بدات، ئاماژە بەوەشدەکات، سووریا له‌م قۆناغه‌دا پێویستی به هاریكاریی وڵاتانی دراوسێی هه‌یه.
ئەمڕۆ هەینی 14ی ئاداری 2025، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بارەی سەردانەکەی بۆ دیمەشق و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە رایگەیاند، "له سه‌ردانه‌كه‌ماندا بۆ دیمه‌شق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته له باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و به‌رپرسانی دیمه‌شق گفتوگۆمان کرد".
ئاماژەی بەوەکرد، "سوریا له‌م قۆناغه‌دا پێویستی به هاریكاریی وڵاتانی دراوسێی هه‌یه، هەروەها پێویستە حكومه‌تی سوریا مافه‌كانی كورد بدات، هاوكات به پێویستیشە ژێرخانی تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه".
فیدان له باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كه‌ناراوه‌كانی رۆژئاوای سوریا رایگەیاند، "ره‌نگه ئه‌م رووداوانه جارێكی دیكه دووباره ببنه‌وه".
PM:10:38:14/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت