حەماس رەزامەندیی بۆ ئازادکردنی سەربازێکی ئیسرائیلی-ئەمریکی دەربڕی


وێستگەنیوز_

بزووتنەوەی حەماس ڕەزامەندیی خۆی نیشانداوە بۆ ئازادکردنی سەربازێکی ئیسرائیلی-ئەمریکی، لەگەڵ چوار تەرم.

ئەمرۆ هەینی 14ـی 3ـی 2025، بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: سەربازە ئیسرائیلییە-ئەمریکییەکە ئازاد دەکەین، لەگەڵ ئەویشدا 4 تەرم ڕادەست دەکەینەوە کە لە هەردوو ڕەگەزن.

حەماس دەڵێت، دوێنێ پێنجشەممە پێشنیازێکی نێوەندگیرەکانمان پێگەیشت بۆ دەستپێکردنەوەی گەڕی دووەمی دانووستانەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی، وەڵامی خۆمان دایەوە نێوەندگیرەکان، لە وەڵامەکەدا ئاماژەیان بە ئازادکردنی عیدان ئەلیکسەندەر، سەربازە ئیسرائیلییەکە کردووە کە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمریکییە، لەگەڵ چوار تەرمیش.

لەگەڵ وەڵامدانەوەی بزووتنەوەی حەماس بۆ نێوەندگیرەکان، دەستبەجێ بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەمنی بۆ وەڵامدانەوەی بزووتنەوەی حەماس کرد.


PM:03:02:14/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت