مەسەدە: دانانی دەستوورێکی کاتی لە لایەن ئەحمەد شەرع هەمان ئەو کارەیە کە بەشار ئەسەد ئەنجامیدا
وێستگەنیوز_
پاش واژۆکردنی دەستووری کاتیی سووریا، ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە)، رەخنەی ئاراستە دەکات و دەڵێت، "پێچەوانەی رێکەوتنەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرعە."
ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات رایگەیاند، "بە هەموو شێوەیەک دەستووری کاتی رەتدەکەینەوە و بە هەنگاوێکی مەترسیداری دادەنێین بۆ داهاتووی سووریا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو کارەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی راگوزەری سووریا ئەنجامیداوە، هەمان ئەو کارەیە کە بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشوو لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا ئەنجامی دابوو".
مەسەدە پێی وایە، "دەستووری نوێی سووریا لەگەڵ هەمەجۆری پێكهاتە و نەتەوەکانی یەکناگرێتەوە و مەترسی لەسەر گیانی پێکەوەژیان دروستدەکات و پێچەوانەی رێكەوتنەكەی نێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەحمەد شەرعە."
AM:09:25:14/03/2025
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت