ناتانیاهۆ: هێشتا شه‌ڕ كۆتایی نه‌هاتووه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕین
وێستگه‌نیوز-
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه به كوشتنی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، ئه‌مینداری گشتی پێشووی حزبوڵای لوبنان "میحوه‌ری خراپه‌كاری"ی درزی تێكه‌وت و بووه هۆی كه‌وتنی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا، ده‌شڵێت: "دوای ئه‌وه توانیمان جۆلان كۆنتڕۆڵ بكه‌ین كه بۆ هه‌میشه به‌شێك ده‌بێت له ئیسرائیل".
له وتارێكیدا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی "كنێست" دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له واشنتۆن، ناتانیاهۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "بڕیارمدا واشنتۆن له پلانی په‌یجه‌رز و به ئامانجگرتنی نه‌سروڵا پێش جێبه‌جێكردنی ئاگادار نه‌كه‌مه‌وه ".
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وتی: "ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له ئێران و لوبنان و سوریا به‌ده‌ستمان هێنا، خه‌ون بوون بۆ ئێمه".
وتیشی: "كار بۆ تێكشكاندنی میحوه‌ری ئێران و نه‌هێشتنی سیسته‌می مووشه‌كی حه‌ماس و هێزی ره‌زوانی حزبوڵا ده‌كه‌ین".
ناتانیاهۆ باسی له‌وه‌شكرد كه "شه‌ڕه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه و ناوه‌ستم تا هه‌موو ئامانجه‌كانی جه‌نگ به‌دی نه‌یه‌ت، هه‌ركه‌س شمشێره‌كه‌ی له روومان به‌رز بكاته‌وه، له‌ناوی ده‌به‌ین و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕین، سه‌رده‌مێكی نوێ و وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی له كاركردن له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ستپێده‌كه‌ین".
روونیشیكرده‌وه كه "له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كارده‌كه‌م له‌سه‌ر دیدگایه‌كی نوێ سه‌باره‌ت به غه‌ززه به‌بێ حه‌ماس یان ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "تره‌مپ دیدێكی روونی بۆ ئاینده‌ی غه‌ززه خسته‌ڕوو به شێوه‌یه‌ك كه دڵنیابێت له‌وه‌ی حه‌ماس ناگه‌ڕێته‌وه بۆ حوكمڕانی كه‌رتی غه‌ززه".
ناتانیاهۆ دوایین دیداری تره‌مپی به بێ وێنه‌ی زانی له‌دوای دانوستانه‌كانی له واشنتۆن له ماوه‌ی 20 ساڵدا و وتی: دوایین دیدارم له‌گه‌ڵ تره‌مپ گرنگترین دیداره له 20 دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مریكادا. بۆچوونه‌كانمان له زۆرێك له پرسه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هاوشێوه‌ی ئه‌مریكا بوون".
هاوكات دانی به‌وه‌دا نا "ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مریكا (جۆ بایدن) به توندی داوای كرد نه‌چینه ناو ره‌فه‌حه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی چه‌كی لێكردووین".
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل راشیگه‌یاند كه "تره‌مپ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست نه‌هێنێت و ئاسایشی ئیسرائیل پارێزراو بێت. به پشتیوانی ئه‌مریكا رووبه‌ڕووی ئه‌و ئاسته‌نگانه ده‌بینه‌وه كه له‌به‌رده‌مماندایه".
سەرچاوە: جەزیرە
AM:09:59:11/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت