شەقامی ئەلڕەشیدی بەغداد نۆژەندەکرێتەوە
وێستگەنیوز_راژان رزگار
شەقامی ئەلڕەشید یەکێکە لە کۆنترین و بەناوبانگترین شەقامەکانی بەغدا
لە سەردەمی حوکمی عوسمانیدا بە شەقامی "خەلیل پاشا جادە سی" ناسرابوو، لەو سەردەمەدا، ئەو شەقامە
گرنگییەکی زۆری پێدراوە ئەمەش بەهۆی ئەوەی، سوپای عوسمانییەکان وەک ڕێگایەکی
سەرەکی بۆ هاتووچۆکردن بەکاریان هێناوە.
دواتر چەند جارێک گۆڕانکاری بەسەر ناوەکەیدا هاتووە، لە کۆتایشدا بە
"شەقامی ئەلڕەشید " ناسراو چەند مزگەوتێکی گەورە لە ناوچەکەدا دروسکرا
لەوانەش مزگەوتی حەیدەرخانە، کە شوێنەوار و مزگەوتێکی کۆنە لە لایەن خەلیفە حەیدەر
پاشا لە سەردەمی عەباسییەکان بنیاتنراوە، شوێنەکە لە بەشی ناوەوە بە نەخش و هونەری
ئیسلامی ڕازێنراوەتەوە، لە ئێستاشدا کاری نۆژەنکردنەوەی بۆ ئەنجام دەدرێت.
PM:01:01:11/02/2025
ئهم بابهته 632
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت