تێكشکانی فڕۆکەیەکی بچووک لە ئاسمانی بەرازیل گیانلەدەستدانی دوو کەسی لێکەوتەوە


وێستگەنیوز_

فڕۆکەیەکی بچووک لە ئاسمانی شارێکی باشووری بەرازیل تێکشکا و لە ئەنجامدا لانی کەم دوو کەس گیانیان لەدەستدا؛ و هۆکاری تێکشکانەکەش تاوەکو ئێستا دیار نییە.
 
ئەمرۆ هەینی فڕۆکەیەکی بچووک لە ئاسمانی شاری ساوپاوڵۆی باشووری بەرازیل تێکشکا.  دوو کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسیش بریندارن.
 
جێفەرسن دیسوزا، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکە رایگەیاند، تیمە فریاگوزارییەکان پێنج کەسیان رزگارکردووە.
  
بەگوێرەی میدیای وڵاتەکە، فڕۆکەکە جۆری (Beech F90 King Air)ـە و تەرمی دوو کەسەکە بە سووتاوی لەنزیکیەوە دۆزراونەتەوە.
 
هەروەها، فڕۆکەکە لە شاری ساوپاوڵۆوە بەرەو شاری پۆرتۆ ئەلێگری لە باشووری بەرازیل رۆیشتووە.  


PM:08:04:07/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو