تره‌مپ سزا به‌سه‌ر دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تییدا ده‌سه‌پێنێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاری دا سزا به‌سه‌ر دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تییدا بسه‌پێنێت، لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ستایشی بڕیاره‌كه ده‌كات.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بڕیارنامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تیی واژوو كرد كه پێشنیاری سه‌پاندنی سزا ده‌كات به‌سه‌ر دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تیی (دادگای لاهای)دا، ئه‌ویش به‌هۆی ده‌ركردنی بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل،.
تره‌مپ له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه بڕیارنامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تیی واژووكردووه كه پێشنیاری سه‌پاندنی سزا ده‌كات به‌سه‌ر به‌رپرسانی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تییدا.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به بڕیارنامه‌كه، تره‌مپ باسی له‌وه كردووه كه دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تیی به شێوه‌یه‌كی بێبنه‌ما و ناڕه‌وا، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه نزیكه‌كانی وه‌ك ئیسرائیلی كردووه‌ته ئامانج.
تره‌مپ باسی له‌وه كردووه بڕیاری دادگاكه‌یان قبوڵ نه‌كردووه كه به‌هۆی تاوانه‌كانی جه‌نگ له غه‌ززه دژ به ناتانیاهۆ ده‌ركراوه و، ڕایگه‌یاندوه: "دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تیی به‌بێ بنه‌مای یاسایی بانگه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كردووه به‌سه‌ر كارمه‌ندانی ئه‌مریكا و هه‌ندێك له هاوپه‌یمانه‌كانیدا له‌وانه ئیسرائیل و لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی كردووه‌ته‌وه به ده‌ركردنی بڕیاری ده‌ستگیر كردنی بێ بنه‌ما بۆ بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، و یۆواڤ گالانت وه‌زیری پێشووی به‌رگریی ئیسرائیل، كرده ئامانج و ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی خراپ به‌كارهێنا. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو وڵاته لایه‌نی ستاتۆی ڕۆما یان ئه‌ندامی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تیی نین، دادگاكه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی دادوه‌ری به‌سه‌ر ئه‌مریكا و ئیسرائیل‌دا نییه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه نزیكه‌كانی وه‌ك ئیسرائیلی كردووه‌ته ئامانج، به بڕیارنه‌ماكه سزا به‌سه‌ر به‌رپرسانی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌دا ده‌سه‌پێنێت.
ئه‌م بڕیارنامه‌یه ڕێگریی له به‌رپرسانی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌كات له وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی ئه‌مریكا و ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا.
لای خۆیه‌وه بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رۆژی هه‌ینی ستایشی فه‌رمانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپی كرد كه به بڕیارێكی "بوێرانه" ناوی برد.
ناتانیاهۆ له پلاتفۆرمی (X)، ڕایگه‌یاندووه، فه‌رمانه‌كه‌ی تره‌مپ به‌رگری له ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌كات له دژی "دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی"، كه به "گه‌نده‌ڵ" وه‌سفی كردووه.
PM:02:44:07/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت