هاکان فیدان: چاوەڕوانیمان لە ئەمریکا ئەوەیە پاڵپشتییەکانی بۆ یەپەگە بوەستێنێت
وێستگەنیوز_
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، "چاوەڕوانیمان لە ئەمریکا ئەوەیە، پاڵپشتییەکانی بۆ یەپەگە بووەستێنێت'.
رۆژی چوارشەممە، 5ی 2ـی 2025، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای فەرمیی وڵاتەکەی باسی هەندێک پرسی رۆژی کرد و رایگەیاند، کێشەی سەرەکیی ئەوان ئەو هەڕەشانەن کە لەودیوی سنوورەکانی وڵاتەکەیەوە دەکرێنە سەریان و وتی: ''داوامان لە ئەحمەد شەرع ئەوەیە، کێشەکانی ناوخۆی وڵاتەکەی چارەسەربکات، سەرنج بخاتە سەر ئەو بابەتانەی دەبنە هەڕەشە بۆ سەر تورکیا و ناوچەکە. هەمان داواکاریمان لە عێراق و ئێرانیش هەیە''.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ''وەک چۆن ئێمە بۆ وڵاتانی دیکە نابینە مایەی هەڕەشە، ناشمانەوێت هیچ لە وڵاتانی چواردەورمان ببنە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ئێمە''.
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەشڵێت، "دەبێت هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) چەک دابنێت، سووریا لەپێناو ئاسایش، خاکی وڵاتەکەی لەدەستی ئەوانە رزگار دەکات و هەموو ئەو پەکەکەییانەی لە وڵاتانی دیکەوە هاتوون دەیانگەڕێنێتەوە ئەو شوێنەی لێوەی هاتوون یانیش لەناویان دەبات''.
باسی لەوەش کردووە: ''یەپەگە لە سەردەمی ئەسەددا قەوارەیەکی دیفاکتۆی دامەزراندووە، بەڵام لە سووریا هیچ ئۆتۆنۆمییەک بە هیچ لایەنێک نادرێت".
PM:12:37:05/02/2025
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت