ئێران لە دوو ساڵدا هەزار و 754 کەسی لە سێدارە داوە


وێستگەنیوز_

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئێران لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا هەزار و 754 کەسی لە سێدارە داوە.

ڤۆلکەر تورک، کۆمسیاری باڵای ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمرۆ سێشەمە 7ـی 1ـی 2025، رایگەیاند: "ساڵی ڕابردوو، ئێران 901 کەسی لەسێدارە داوە، کە 31یان ئافرەت بوونە."

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو 31 ئافرەتەی بە تاوانی کوشتنی هاوسەرەکانیان لە سێدارە دراون، چونکە بەزۆر بە شوو درابوون."

باسی لەوەش کرد، "زۆربەی سزادراوەکانی دیکە بە تاوانی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر و بەشداری کردن لە خۆپیشاندانەکەی ساڵی 2022 لە سێدارە دراون."

وتیشی "لە ساڵی 2023، ئێران 853 کەسی لەسێدارە داوە، هەروەها بەرزترین ژمارەی لە سێدارە دانیش بۆ ساڵی 2015 دەگەرێتەوە کە 972 بوون".


PM:07:49:07/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت