جولانی‌ پاداشت ده‌داته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی‌ داواكراون ده‌ده‌ن


وێستگه‌نیوز-

سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ ته‌حریری‌ شام لیستی‌ داواكراوان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ تاوانی‌ جه‌نگه‌وه‌ تێوه‌گلاون بڵاوده‌كاته‌وه‌ و پاداشت ده‌داته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی زانیاریان له‌باره‌وه‌ ده‌ده‌ن.

ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع ناسراو به‌ ئه‌بو محه‌مه‌د جولانی سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ ته‌حریری شام كه‌ سه‌رۆكایه‌تی گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌كات كه‌ به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆك كۆماریان له‌ ده‌سه‌ڵات لابرد، رایگه‌یاند كه‌ ده‌سه‌ڵاتی نوێی سوریا به‌م نزیكانه‌ "یه‌كه‌م" لیستی‌ داواكراوان بڵاوده‌كاته‌و كه‌ ناوی "كه‌سایه‌تییه‌ باڵاكانی به‌شداربوو له‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانی گه‌لی سوریا" له‌خۆ ده‌گرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌سه‌ر ئه‌پڵیكه‌یشنی تێلیگرام بڵاوكرایه‌وه‌، جولانی ده‌ڵێت: "لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌ ئه‌شكه‌نجه‌داندا هه‌بووه‌، بڵاوده‌كرێته‌وه‌ تا لێپێچینه‌وه‌ و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت".

ده‌شڵێت: "پاداشتی هه‌ركه‌سێك ده‌كه‌ین كه‌ زانیاری سه‌باره‌ت به‌ ئه‌فسه‌رانی باڵای سوپا و ئه‌منی كه‌ به‌شدارن له‌ تاوانه‌كانی جه‌نگدا، بدات".

هاوكات به‌ڵێنیدا داوای "وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ بكات كه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵاتوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان وه‌ربگرن".

رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ دوای‌ 61 ساڵ‌ حوكمڕانی‌ گۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌شار ئه‌سه‌د و حزبی‌ به‌عس له‌ وڵاتی‌ سوریا هات.


AM:08:17:10/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 16764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت