سوپای ئیسرائیل: هێزه‌كانمان گه‌یشتنه رووباری لیتانی
وێستگه‌نیوز-
به‌ر له راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و له گه‌رمه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان و هێرشكردنه‌سه‌ر لوبنانه‌كان، سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته رووباری لیتانی كه 10 كیلۆمه‌تر له سنووره‌وه دووره.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سوپای ئیسرائیل له پلاتفۆڕمی (X) رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی لیوای ئه‌لكسه‌نده‌رونی و لیوای 769 و یه‌كه‌كانی غولانی و شالداغ بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2000ه‌وه گه‌یشتنه رووباری لیتانی.
سوپای ئیسرائیل ده‌ڵێت: "له رێگه‌یاندا هێزه‌كان چه‌ندین سه‌كۆی مووشه‌ك هاوێژ و حه‌شارگه‌ی حزبوڵایان دۆزیوه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌ش خسته‌ڕوو كه فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 91 خۆی ناوچه‌كه‌ی پشكنیوه، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كان له ناوچه‌ی موته‌ڵا - كفر كه‌لا - دێر میماسه‌وه گه‌یشتوونه‌ته رێڕه‌وی رووباری لیتانی، كه نزیكه‌ی 4 كم له سنووره‌وه دووره.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ناوه‌نده سیاسییه‌كان خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له نێوان ئیسرائیل و لوبنان له چه‌ند كاتژمێرێكدا، دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕ و ململانێكان له‌نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا.
به‌ر له په‌سه‌ندكردنی چاوه‌ڕوانكراوی حكومه‌تی ئیسرائیل بۆ ئاگربه‌ست له لوبنان، به‌رپرسێكی ئیسرائیلی دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌م رێككه‌وتنه گه‌ره‌نتی ئازادی هاتوچۆی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات له ناوخۆی لوبنان، له ئه‌گه‌ری هه‌ر پێشێلكارییه‌كدا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م چاوه‌ڕوانییانه، ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو چڕتر بوونه‌وه و ئیسرائیل هێرشی توندی كرده‌سه‌ر چوار شوێنی باشووری به‌یروت.
PM:04:51:26/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 2112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت